هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێری پایته‌خت و هه‌كاری توركیا كار بۆ بره‌ودانی پتری په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن
له‌ودیداره‌دا به‌ئاماده‌بوونی ئایدن سه‌لجه‌ن كونسولی گشتی توركیا و تاهیر عه‌بدولا جێگری پارێزگار‌و هه‌ریه‌ك له قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێرو قه‌زای مێرگه‌سۆر ، باس له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ولاتی توركیا كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر بره‌ودانی پتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرایه‌وه ، به‌تایبه‌تیش له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو هه‌كاری له‌تێكرای بواره‌كاندا كه ببێته نموونه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و پێشوه‌چوونه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان و بۆئه‌م پێناوه‌ش هه‌موو فاكته‌ره‌كانی له‌یه‌كتر گه‌یشتن و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و دۆستایه‌تی پته‌و و ئیراده‌ی سیاسی له‌پشت هه‌وله‌كاندان.