نەوشیروان مستەفا: بەبێ چاكسازى لە دوو دەسەڵاتەكەى تردا بەشداریكردنمان لە حكوومەت وێنەیى دەبێ

نەوشیروان مستەفا: بەبێ چاكسازى لە دوو دەسەڵاتەكەى تردا بەشداریكردنمان لە حكوومەت وێنەیى دەبێ
نەوشیروان مستەفا رێكخەرى بزووتنەوەى گۆڕان راى گەیاند كارى لەپێشى ئەوان هێشتا گۆڕینى سیستمى سیاسییە لە هەرێم نەك گۆڕینى بەرپرسانى حكوومەت، ئاماژەى بەوەیش دا بەبێ ئەنجامدانى چاكسازى لە هەردوو دەسەڵاتى یاسادانان و دادوەری و سیستمى سیاسیی هەرێمدا، هەر بەشدارییەكى ئۆپۆزسیۆن لە حكوومەتى هەرێمدا بەشدارییەكى وێنەیى دەبێ.

مستەفا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ژمارەى ئەمڕۆى رۆژنامەى (ئەلشەرق ئەلئەوسەت)ى لەندەنى لەبارەى پرسى بەشداریكردنى بزووتنەوەى گۆڕان لە كابینەى نوێى حكوومەتى هەرێمدا گوتى \"هێشتا كارى لەپێشى بزووتنەوەى گۆڕان بریتییە لە گۆڕینى سیستمى سیاسی نەك گۆڕینى دەموچاوەكان، یاخۆ ئەندامانى كابینەى حكوومەت\"".

هەروەها گوتى \""زیاتر لە جارێك پێداگریمان كردووە لەوەى ئێمە بەلامانەوە گرینگ نییە كێ حوكمى هەرێم دەكا، بە قەدەر ئەوەى بەلامانەوە گرینگە چۆن چۆنى حوكمى هەرێمەكەمان دەكرێ\"".

مستەفا روونى كردەوە \""لە هەرێمدا حكوومەت بەشێكە لە دەسەڵاتى جێبەجێكردن لەپالأ سەرۆكایەتیى هەرێمدا، دەسەڵاتى جێبەجێكردنیش بەشێكە لە سێ دەسەڵاتەكە لە پاڵ هەردوو دەسەڵاتى یاسادانان و دادوەرى، واتە ئەگەر ئێمە بەشداریشمان لە حكوومەتدا كرد ئەوە بەبێ چاكسازییەكى راستەقینە لە دەسەڵاتەكانى تردا و بەبێ گۆڕانێكى راستەقینە لە رێساكانى ململانەى سیاسیدا بەشێوەیەك دەرفەتى ململانەى یەكسان لەنێوان حزبەكاندا هەبێ، بەشدارییەكى وێنەیى دەبێ\"".

رێكخەرى بزووتنەوەى گۆڕان پێداگرى لەسەر \""پرۆژە چاكسازی\""یەكەى ئۆپۆزسیۆن كرد كە لە چەند پاكێجێك پێك دێ و گوتى \""پرۆژەكەمان ناوناوە پاكێج، بەو واتایەى هەمووى بە یەكەوە بەستراوە و ناتوانرێ بەشێكى بە جیا لە بەشەكانى ترى جێبەجێ بكرێ\"".

ناوبراو لەبارەى تەنگژەى ئێستەى نێوان لایەنە سیاسییەكانى عێراق و رۆڵى كورد لەو دۆخەدا، ئاماژەى بەوە داوە كە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانى ئەو كێشەیە نەبوونى ئۆپۆزسیۆنە لە عێراق، ئەوەیش واى كردووە هەموو ئەوانەى لە پەرلەمانن لە حكوومەتیشدا بن و پەرلەمان نەتوانێ بە ئەركى چاودێریكردنى حكوومەت هەستێ.

هەروەها پێى وایە كورد هەروەك بەشێكە لە چارەسەرى كێشەكانى عێراق وەك هاوسەنگییەك لەنێوان شیعە و سونە، بەڵام بەشێكیشە لە كێشەكانى عێراق كە تائێستە كێشەكانى بە هەڵواسراوى لەگەڵ بەغدا ماونەتەوە، هەر دەشمێنن تا ئەو كاتەى مادەكانى دەستوور تایبەت بە هەرێمى كوردستان دێنە جێبەجێكردن.



-ئاكانیوز"
Top