وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان دووپات له سوود وه‌رگرتن له توانای شاره‌زایانی بیانی ده‌كاته‌وه له‌بواری به‌ڵگه‌كردنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان
گوڵان میدیا/لندن
ئه‌مرِۆ دووشه‌م له له‌ندن ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ناوه‌ندی شاری له‌ندن ,له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له برۆفیسور ئه‌نجلا كالوب پسپوری بواری به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی و كریس گرنك لێكۆڵه‌رِه‌وه‌ی ناسراوی بریتانی كۆبۆوه.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا هه‌ردوو شاره‌زا به كورتی باسیا له كار و شاره‌زایی خۆیان كرد له بواری به‌به‌ڵگه كردنی زانستی و چه‌ند نمونه‌یه‌كی كاره‌كانیان خسته روو , باسیان له چه‌ند كه‌یسێك كه تاكو ئێستا كاریان له‌سه‌ر كردوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئارام ئه‌حمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نێك له به‌رنامه‌ی به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له پاشماوه‌ی ئه‌نفال و گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان و كیمیاباران كردنی هه‌ڵبجه ماوه‌ته‌وه, ته‌ئكیدی له سود وه‌رگرتن له شاره‌زایی كه‌سانی پسپوری ئه‌م بواره كرده‌وه و داوای لێ‌كردن له رێگای پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت سود به‌و كه‌سیه بگه‌ێنن.
هه‌روه‌ك دوپاتی كردوه كه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان هه‌نگاوی پراكیتیكی جیدی ناوه بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رحه‌قی میلله‌تی كورد كراوه بۆئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و رێگایانه ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سوود له ئه‌زمونی گه‌لان و شاره‌زاییان وه‌ربگیرێ هیواشی خواست ئه‌وانیش ببنه لایه‌نیك بۆ پێشوه‌بردنی ئه‌م كه‌سیه
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نێك له‌و كارانه‌ی كه له ئێستادا وه‌زاره‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌شیف كردن و به‌به‌ڵگه كردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستن و گه‌واهی ده‌ری ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رحه‌ق به گه‌ڵ كوردستان كراوه
هه‌روه‌ك تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و برِیارانه‌ی كه له دادگای بالای تاوانه‌كانی عیراق ده‌رچوون و وه‌ێفێكی روونی جینوسایی كوردی تێدا به‌دی ده‌كرێ و نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش هه‌مان وه‌ێفی كردوون له‌وانه‌ی تاوانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵبجه و قركردنی كورده فه‌یلی و بارزانیه‌كان