سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
له دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ، گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی دوایین گۆرانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه سیاسییه كه ماوه‌یه‌كه دووچاری بۆته‌وه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی و لا بردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هاتوونه‌ته به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه سیاسیه و له‌و رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی دید و بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌كه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌روا ئه‌نجامی دیدار و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه عیراقییه‌كان له ماوه‌ی رابردوودا خسته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌كان و پشتگیری ته‌واوی خۆیشی دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ ده‌یدات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی كه تیایدا هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون بخرێنه ڕوو تا رێگه چاره‌یه‌كیان بۆ بدۆزرێته‌وه و بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كیش ده‌بێ سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ جێبه‌جێكردنی دابنرێ .
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد كه چۆن به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی توانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆ بكاته‌وه كه حكومه‌تی ئێستای لێكه‌وته‌وه و نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه‌و و رایگه‌یاند كه حكومه‌تی ئه‌مریكا به بایه‌خه‌وه سه‌یری چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كه ده‌كات و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه باشترین چاره جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێره چونكه هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی تێدایه كه ئه‌مرۆ بونه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه و به پێویستیشی زانی كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌خشه‌ی به‌رێوه‌بردنی وڵات دابرێژرێ و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و ته‌وافوقی نیشتمانیشی بێنه دی وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێردا ئاماژه‌یان پێكراوه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سڵاوی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك ئۆباما و جۆ بایدنی جێگری و هیله‌ری كلنتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی .