هەتا رێكەوتننامەی هەولێر بەتەواوی جێبەجێ نەكرێ، بارزانی ناچێتە بەغدا
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، راوێژكاری سیاسیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سایتی \"خه‌ندان\""ی راگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی ته‌واوی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ ئه‌و كۆنگره نیشتمانییه‌ی داوایكردووه، پشتگیریی هه‌ر پێكهاتنێكی لایه‌نه عیراقییه‌كانیش ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌ستوور بپارێزێت و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی تێدا بێت\"".
كاكه‌یی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه بارزانی بۆ خۆی به‌شداریی له كۆنگره‌كه‌دا ناكات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه رێكه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كراوه، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌بوایه په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه عیراقی له‌و ئه‌گه‌رانه رزگار كرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه \""رێكه‌وتننامه‌كه‌ی (هه‌ولێر) ته‌نیا پێكهێنانی حكومه‌تی مالیكی له‌خۆنه‌گرتبوو، به‌ڵكو چه‌ند خاڵێكی تریشی تێدابوو كه زۆر گرنگ بوون و ته‌واوكه‌ری ئه‌و خاڵه بوون و جێبه‌جێنه‌كران\"".
راوێژكاری سیاسیی سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: \""بارزانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، به‌شداربوون یان به‌شدارنه‌بوون (له كۆنگره‌كه‌دا) سو‌ودی چییه\"".
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وتیشی: ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شدارنه‌بوونی بارزانییه له كۆنگره نیشتمانییه‌كه‌ی به‌غدا، \""عیراقییه‌كان رێككه‌وتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام جێبه‌جێی ناكه‌ن\"".
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا دووپاتیكرده‌وه كه بارزانی پشتیوانیی له پێشنیازه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌كات و \""كوردستانیش وه‌كو كوتله‌یه‌ك به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات و ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتوو بن\"". "