حكوومه‌تی هه‌رێم 29 پارچه زه‌وی به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر زانكۆی سه‌لاحه‌دین تاپۆكرد
به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی بالاَ و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی سه‌باره‌ت به تاپۆكردنی 29 پارچه زه‌وی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر زانكۆی سه‌لاحه‌دین خرایه‌رِوو.
دلاوه‌ر عه‌لادین وه‌زیری خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم رِایگه‌یاند\"" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاریدا به پێدانی 29 پارچه زه‌وی به‌زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ، زانكۆی سه‌لاحه‌دین ساڵه‌های ساڵه له‌شاری هه‌ولێر له‌شوێنی په‌رش و بلاَو چه‌ندین شوێنی نه‌گونجاوه كاری كردوه و خه‌ونی هه‌مومان بوه كه كه‌مپێكی نوێی سه‌رده‌میانه بۆ ئه‌و زانكۆیه له‌شاری هه‌ولێر دروست بكه‌ین كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ش لایه‌نی داهات و ته‌مویل بو و دواین هه‌وڵ ئه‌وه بو كه وا بیرۆكه‌ی تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وی و باله‌َ خانانه‌ی كه‌ئێستا زانكۆكه له‌سه‌ریانه بكرێت به‌موڵكی زانكۆ و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئازاد بكرێت كه بیانفرۆشێت و به‌پاره‌كه‌ی زانكۆ دروست بكات به‌مه‌زه‌نده له‌نێوان 500 هه‌زار دۆلار هه‌تا 75 ملیار دۆلار نرخیان بێت\"".
روونیشیكرده‌وه \""به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بریاردراوه ئه‌م ساڵیش له‌پاره‌ی نه‌وتیش بره‌پاره‌كی به‌رچاویان پێبدرێت و پارساڵیش نزیكه‌ی 20 ملیار دینار بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و 180ملیار دیناریش بۆچه‌ندین باڵه‌خانه و لایه‌نی تر خه‌رجكراوه و ئه‌و پرۆسه‌ی تاپۆكردنه كارێكی زۆر ئاڵۆز بوو، به‌لاَم به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین جێبه‌جێكرا\"".
له هه‌مان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی، ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند: دوای و چه‌ندین كۆبونه‌وه و دانیشتن دیزانێكمان ئاماده كرد و له‌دواین كۆبوونه‌ی مامۆستایان ئه‌نجومه‌نی زانكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم پێی باشبو كه‌مپی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دروست بكرێت."