به‌م نزیكانه تیروپشك بۆ 800 حاجی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
وتیشی: كاری سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایانه ئاسانكاری كردنه بۆ عومره‌كاران له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی و گواستنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی سه‌فه‌ری عومره‌و رێنمایی كردنی عومره‌كارانه له‌كاتی ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ره‌كه‌یاندا. راشیگه‌یاند نرخی تێچوونی ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری عومره بۆ هه‌ر عومره‌كارێك له‌نێوان (900 – 1000) دۆڵار ده‌بێت وبۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵیش بڕیار وایه به‌م نزیكانه تیروپشك بۆ 800 كه‌س بكه‌ین و هه‌روه‌ها تیروپشكی سه‌فه‌ری حه‌جیش بۆ 4 هه‌زارو 200 هاوڵاتی بۆ ساڵه‌كانی (2013 – 2014 – 2015) ئه‌نجام بده‌ین .