قامیشلو سیاسه‌ته‌كانی سووریای ڕیسوا كرد
جه‌ماوه‌ری قامیشلو، ئێواره‌ی دوێنێ به گوتنه‌وه‌ی دروشمی بڕوخێ ڕژێمی سووریا و ڕیسواكردنی سیاسیه‌ته‌كانی له به‌رده‌م مزگه‌وتی (قاسم‌و)، له گه‌ڕه‌كی هیلالیه گرد بوونه‌وه و ده‌سته‌لاَتیش رێگری كرد شاندی چاودێران له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا كۆ ببنه‌وه.
شایه‌دحاڵێك له سووریا به ئاژانسی په‌یامنێری گوت كه شه‌وی ڕابردوو چاودێرانی عه‌ره‌بی چوونه‌ته پارێزگای جه‌زیره و له كاتێكیشدا ویستوویانه ڕووه‌و خۆپیشاندانه‌كان بچن، لایه‌نگرانی سه‌ر به ده‌سته‌لاَت ڕێگرییان لێ كردوون.
به گوته‌ی ئه‌و شایه‌دحاڵه به هۆی ڕێگرییه‌كه‌ی لایه‌نگرانی ده‌سته‌لاَته‌وه ڕێ به چاودێران گۆڕدراوه و به‌ره‌و شه‌قامێكی چۆڵ ڕێنوێنییان كردوون و دواتریش جه‌زیره‌یان به‌ره‌و عامودا جێ هێشتووه. كه مه‌به‌ست لێی شاردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی كوردانی ناوچه‌كه بووه.
سه‌ركرده له حزبی پارتی (نه‌سره‌ددین به‌رهه‌ك)، به په‌یامنێری ڕایگه‌یاند كه پێشتر له‌گه‌ڵ شاندی چاودێرانی كۆمكاری عه‌ره‌بی له پێوه‌ندیدا بوون تاكوو شانده‌كه و ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد كۆ ببنه‌وه، به‌لاَم له‌لایه‌ن ده‌سته‌لاَته‌وه ڕێگریی كراوه و كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ری نه‌گرتووه.