كورد رێگەى چیاكان دەزانن

كورد رێگەى چیاكان دەزانن
ئێوارەى دوێنێ چوارشەم هاوسەرۆكى سەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \"بەدەپە\"" سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەى لقى شارى تونجەلى /819 كم رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ پارتەكەى كرد و لە وتارێكیدا ئاماژەى بەدوایین قسەكانى سەرۆك وەزیرانى توركیا دژ بەلەیلا زانا كرد كاتێك گوتبووى پەرلەمان بەجێ بهێڵە و روو لە چیاكان بكە، گوتى، كوردەكان خۆیان رێگەى چیاكان دەزانن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكى \""بەدەپە\"" دواى بەكۆتاهاتنى كارەكانى لە شارى دیاربەكر، گەیشتە شارى تونجەلى \""دەرسیم\"" و لە كۆبوونەوەى لقى پارتەكەیدا وتارێكى پێشكێش كرد و باسى لە سیاسەتى پاڵەپەستۆ بەردەوامەكانى پارتى داد و گەشەپێدان \""ئاكەپە\""ى دەسەڵاتدار كرد و رەخنەى لە وتارەكەى ئەردۆگان كرد دژ بەپەرلەمانتارى كورد لەیلا زانا كە گوتبووى پەرلەمان بەجێ بهێڵە و روو لە چیاكان بكە، و گوتى \""پێویست ناكات باسى چیاكان بكەی، چونكە كوردەكان چاك شارەزاى رێگەى چیاكانن\"".

دەمیرتاش گوتى \""حكوومەتى ئاكەپە ماوەیەكە پاڵەپەستۆیەكى بەردەوامى خستووەتە سەر گەلى كورد و بەهەموو شێوەیەك دژایەتیی دەكات و لە هەمان كاتیشدا باس لە فرەوانكردنى بازنەى دیموكراسییەت دەكات\"" و لە ئاماژەیەكی بۆ كۆمەڵكوژییەكانى شارى تونجەلى \""دەرسیم\"" دەمیرتاش گوتى \""ئەردۆگان لەهەڵمەتى هەڵبژاردنەكاندا بەخەڵكى تونجەلى گوت ئێمە قەرزارى ئێوەین و دەبێ داواى لێبووردنتان لێ بكەین و بەهەموو توانایەكمانەوە پرۆژە خزمەتگوزاریتان بۆ ئەنجام دەدەین، كەچى جگە لە دژاریەتیكردن هیچ جۆرە خزمەتێكى پێشكێش نەكردووە\"".

\""پارتى دەسەڵاتدار لە گشت رۆژەڤى كۆبوونەوەكاندا باس لەوە دەكات، كورد خاوەن چەكە و پێویستە بەچەك مامەڵەى لەگەڵدا بكرێ، چۆن گەلێكى 40 ملیۆن كەسى بێ چەك بمێنێتەوە، عەرەب، تورك، سونە، شیعە، ئیسرائیل سوپاى هەیە، بەڵام نابێ كورد چەكى هەبێ، بۆچى نا، ئێمەش هیوا دەخوازین چەكەكان بێ دەنگ بن و سیاسەت قسەى خۆى بكات. ئەوسا ئێمەش قسەى خۆمان دەبێ و بەسیاسەت خۆمان زیاتر دەنوێنین\"" دەمیرتاش واى گوت."
Top