فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك به PUKmediaی راگه‌یاند: دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق، ناوبراو ره‌زامه‌ندی پیشانداوه به گۆڕینی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك به فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراقی راسپارد به زه‌مینه‌سازی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
هاوكات پارێزگاری كه‌ركوك سوپاسی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراقی كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ خواستی كردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌مه‌ده‌نییه له‌شاری كه‌ركوكدا و راشیگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه یه‌كێك بووه له ئه‌وله‌ویه‌ت و پێداویستییه‌كانی شاره‌كه كه رۆڵی گرنگی ده‌بێت له به‌ره‌و پێشچوونی كه‌ركوكدا.