پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
برایانی به‌رێز سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ته‌واوی ستافی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
سڵاوورێز
به بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵرۆژی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ _ی ئازیزه‌وه ، پربه‌دڵ پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌م كه له ماوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌یدا خزمه‌تێكی زۆری میدیای كوردستانی و بواری رووناكبیری و كلتووری گه‌له‌كه‌مانی كردووه‌وه .
ئومێده‌وارم ساڵی نوێ له ته‌مه‌نی رۆژنامه خۆشه‌ویسته‌كه‌تان پڕ به‌خشش و ده‌ربڕی خواسته‌كانی خوێنه‌ری كوردستانی بێت و به‌و په‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی میدیایی خۆی په‌ره به گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان و گه‌شه‌پێدانی ئازادییه‌كی سه‌نگینی بیروڕا و به‌رگریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان و هاوخه‌باتی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پاراستنی یه‌كریزی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی بدات و هه‌روا په‌نجه‌ره‌یه‌كی گرنگیش بێت بۆ كرانه‌وه به سه‌ر بیر و بۆچوونی سیاسی و فیكری جیاواز و ره‌خساندنی زه‌وینه‌یه‌كی له بار بۆ پێشخستنی ئه‌و ئه‌زموونه دیموكراتیه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11/1/2012