مەسیحییەكانی كوردستان هاوخەمی خۆيان دەردەبڕن

مەسیحییەكانی كوردستان هاوخەمی خۆيان دەردەبڕن
كەسایەتییە سیاسییەكانی مەسیحی لە هەرێمی كوردستان سەركۆنەی كوشتنی هاووڵاتییانی كورد لەلایەن سوپای توركیا دەكەن، هاوكات ئاماژە دەكەن كوشتنی هاووڵاتیی سڤیل هیچ پاساوێكی بۆ نییە و لە رۆژانی داهاتوودا بە ئەنجامدانی چالاكی ئەو رووداوەی شڕناخ شەرمەزار دەكەن.

رۆژی 28/29ی كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2011 باڵەفڕە شەڕوانییەكانى توركیا، بەپێى زانیارییەكى هەواڵگرییەوە گوندى \"ئۆڕتاسوو\""ى شارۆكەى ئۆڵودەرەى سەر بەشارى شڕناخ /1174 كم باشوورى رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ كە زۆر نێزیكە لە سنوورى هەرێمى كوردستان بۆردمان كرد و 35 هاووڵاتیی كورد هاتنە كوشتن كە 13 كوژراو لە تەمەنى نێوان 12-18 سالأ بوون.

ئەمیر گوگە سەرۆكی لیستی گەلی كلدانی ئاشووری و سریانی لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ شەموو بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \""ئێمە وەك فراكسیۆنی ئاشووری لە پەرلەمانی كوردستان بەهەموو شێوەیەك دژی كردەوەكانی سوپای توركیا بۆ كوشتنی هاووڵاتییانی سڤیلی كورد لەو وڵاتە دەوەستین\"".

روونی كردەوە \""ئەو كردەوانەی لە گوندی ئۆڕتاسوو سەر بە شاری شڕناخ لە لایەن سوپای توركیا رووی دا سەركۆنەی دەكەین، چونكە ئەمە تاوانێكە دژ بە هەموو بەهایەكی مرۆیی هاتووتە ئەنجامدان\"".

\""ئێمە پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەكەین بۆ ئەوەی لە رێگەی دادگەوە لێپێچینەوە لەو كەس و لایەنانە بكرێ كە دەستیان لەو تاوانە هەبووە، وێڕای ئەوەش بە ئەنجامدانی چالاكی مەدەنیی نارەزایی خۆمان دەردەبڕین و ئەو رووداوانە شەرمەزار دەكەین\"" گوگە گوتی.

لای خۆیەوە ئەندریاس یوحەنا گورگیس كەسایەتیی سیاسیی ئاشووری بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند \""كوشتنی بەكۆمەڵی هاووڵاتییانی گوندی ئۆڕتاسوو دژ بە مرۆڤایەتییە و سەركۆنەی دەكەین، پاساو هێنانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بەوەی رووداوەكە بە هەڵە رووی داوە، هیچ مانایەكی یاسایی نییە\"".

\""وەك هاووڵاتییانی مەسیحی هەرێمی كوردستان هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی كورد دەردەبڕین، لە رۆژانی داهاتوویش وەك نارەزایی دەربڕینێك كۆمەڵێك چالاكی مەدەنیی و خۆپێشاندان ئەنجام دەدەین\"" گورگیس گوتی."
Top