دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كار وكار وباری كۆمه‌ڵایه‌تیی و سه‌عد خالید رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه، كه‌له‌یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو، كه ئه‌ویش تایبه‌تبوو به‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی 5پرۆژه یاسا، كه‌بریتی بوون له‌پڕۆژه یاساكانی (مافه‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان) و (گرنگیدان به‌كه‌مئه‌ندامان) و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان) و( چاودێریكردن و شیاندنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان) و (مافه‌كانی كورته‌باڵاكان له‌هه‌رێمی كوردستان) و پڕۆژه یاسای (تایبه‌ت به‌كورته باڵاكان له‌هه‌رێمی كوردستان).
به‌ر له‌خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی كار لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مان پێشنیازی كرد، كه‌بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به هه‌ر پێنج پڕۆژه یاساكه دوابخرێت تائاماده‌كردنی راپۆرتێكی هاوبه‌ش له‌نێوان لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان، ئه‌و پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی دارایی و كار وباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پشتگیریی لێكرا، بۆیه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سه‌عات 5:30ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخست و داوای له‌لێژنه‌كانی یاسایی و دارایی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رله‌مانیش كرد كه‌له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكان ئاماده بكه‌ن.