سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان: له 6 مانگی رابردوو 40 حاڵه‌تی پێشێلكاری له دژی رۆژنامه‌نووسان روویداوه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له نوێترین راپۆرتی خۆیدا، تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردوو هه‌تا ئه‌مڕۆ.
له راپۆرتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان هاتووه: \"له ماوه‌ی 1/7/2011 تاوه‌كو 27/12/2011 له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، 20 حاڵه‌تی پێشێلكاری دژی رۆژنامه‌نووسان تۆماركراوه. هه‌روه‌ها 5 حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن و 9 حاڵه‌تی لێدان له رۆژنامه‌نووسان تۆمار كراون. له‌گه‌ڵیشیدا 3 حاڵه‌تی سوتاندنی باره‌گاكانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و 2 حاڵه‌تی سزادان و 3 حاڵه‌تی داخستنی دۆسییه و 1 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌لێكردن تۆمار كراون.\""
هه‌ر له‌و راپۆرته‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هاتووه \""جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه، 27 سكالاَی جۆراوجۆر له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان تۆمار كراون و لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسانیش وه‌لاَمی 50 نووسراوی ڕه‌سمیی دادگاكان و بنكه‌كانی پۆلیسی داوه‌ته‌وه و له 35 كێشه و كه‌یسی رۆژنامه‌نووسانیش نوێنه‌ری لیژنه‌ی ناوبراو ئاماده بووه.\""
راپۆرتی نوێی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له نه‌قیبی سه‌ندیكا (ئازاد حه‌مه‌ده‌مین) و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا (ئه‌نوه‌ر حوسێن) و (جه‌مال حوسێن) پێشكه‌ش كرا.
(ئازاد حه‌مه‌ده‌مین) ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئه‌م راپۆرته بریتی نییه له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به‌و رۆژنامه‌نووسانه كراون كه ته‌نها ئه‌ندامی سه‌ندیكان، به‌ڵكو ئه‌و راپۆرته هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له خۆی گرتووه كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كراون.
له‌لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان (ئه‌نوه‌ر حوسێن) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌م راپۆرته‌ی هه‌شته‌می سه‌ندیكای رۆژنامه‌سانی كوردستان ئاماژه به چه‌ند حاڵه‌تی جۆراوجۆر كراوه، به‌لاَم به‌هۆی هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ی 17ی شوباتی ئه‌مساڵ و رووداوه‌كانی بادینان و زاخۆ، رێژه‌ی پێشێلكاریی دژی رۆژنامه‌نووسان به‌رز بووه‌ته‌وه."