جه‌عفه‌ر ئیمینكی: وه‌ڵاممان نییه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كگرتوو
(جه‌عفه‌ر ئیمینكی) بهNNA ڕاگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ وه‌ڵامێكی بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی نابێت‌و خۆشی به‌به‌شێك نازانێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام بداته‌وه، وتیشی:\"لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه هه‌بووه، ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌لیانداوه له‌و باره‌یه‌وه، بۆیه پارتی پابه‌نده به‌ڕاپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه كه بڵاویانكردووه‌ته‌وه\"".
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هه‌ركه‌سێك كه‌مته‌رخه‌م بێت‌و لیژنه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر دابێت، پێویسته پابه‌ندبێت‌و په‌نا بۆشتی تر نه‌بات.
وته‌كانی به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجامی كاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كانی بادینانیان ڕه‌تكرده‌وه."