كه‌مال كه‌ركووكی وورده‌كاری ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا ده‌خاته‌روو
له‌كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان مه‌به‌ستی سه‌ردانی وه‌فدی په‌رله‌مانی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا روونكرده‌وه كه‌له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی زانكۆی تافتس بوو، هه‌روه‌ك وێستگه‌كانی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كان باسكرد كه‌بریتی بوون له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌واشنتۆنء بینینی هینری كیسنجه‌ر وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاء دامه‌زراوه‌ی دراوی به‌ناوبانگی نازداك كه‌وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵواسیبوو كه‌ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی برِیاری ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ك سه‌ردانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ترء سیناتۆر جۆن مه‌كیین و گروپی گه‌وره كۆمپانیاء ده‌زگاكانی دراوء بانكء وه‌به‌رهێنانء سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پسپۆرِانی ده‌زگای جیهانی بۆ فێربوونء مۆنۆمێنتی یادگاری هه‌ردوو باڵه‌خانه‌ی بازرگانی جیهانیء سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كه‌ناڵی فۆكس نیوزء كه‌ناڵی به‌ناوبانگی بلۆمبێرگء سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ویلایه‌تی نیویۆرك ء سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی فلاچه‌ر بۆ یاساء دیبلۆماسی ء سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ماساچوسێتیء وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازی لێكراء له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی عێراقء ژماره‌یه‌ك له‌پسپۆرِانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دانیشتنێكی ئه‌نجامداء پاشان سه‌نته‌ری میدیای نیشتمانی ئه‌مریكیشی به‌سه‌ر كرده‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین دامه‌زراوه‌و كه‌سایه‌تی سیاسیء برِیار به‌ده‌ستی ئه‌مریكا كۆبۆوه.
هه‌روه‌ك له‌چه‌ندین زانكۆء ناوه‌ندی برِیاری ئه‌مریكی موحازه‌ره‌ی پێشكه‌ش كردء به‌شداریی چه‌ندین بازنه‌ی گفتوگۆی كرد.
د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانء شاندی یاوه‌ری له‌سه‌رجه‌م ئه‌و دیدارء چاوپێكه‌وتنء موحازه‌رانه‌دا بارودۆخی ئه‌مرِۆی هه‌رێمی كوردستانء عێراقء ناوچه‌كه‌یان بۆ لایه‌نی ئه‌مریكی روونكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌ناوخۆی عێراق تێرِوانینی كوردیان تایبه‌ت به‌كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمء به‌غدا له‌بابه‌تی ماده‌ی 140ء پێشمه‌رگه‌ء یاسای نه‌وتء گازء ئه‌نجومه‌نی فیدرِالی ء سه‌رژمێریء چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تریان بۆ لایه‌نی ئه‌مریكی روونكرده‌وه.
ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی دیموكراتیش له‌ناوچه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی گه‌شته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه كه‌گه‌شه‌پێدانی دیموكراتیه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عێراقء ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا سه‌رجه‌م پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ لایه‌نی ئه‌مریكی خسته‌رِوو.
هه‌ر له‌میانی كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌ء تۆپبارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانء هێرشه ئاسمامنییه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌بیروبۆچوونی سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌مان بۆ لایه‌نی ئه‌مریكی روونكردۆته‌وه كه‌پێویسته ئه‌م مه‌سه‌لانه به‌ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه‌له‌گه‌شته‌كه‌یاندا سه‌ردانی بانكگی نێوده‌وڵه‌تییان كردووه‌و وه‌ك یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه له‌گه‌ڵ بانكی ناوبراو رێككه‌وتوون كه‌وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م برِی پێنج ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكه‌ن بۆ پرِۆژه‌كانی گه‌نجان.
سه‌باره‌ت به‌دیداریشیان له‌گه‌ڵ هێنری كیسنجه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه‌سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوای كیسینجه‌ر خۆی بووه‌ء له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشكاوانه پێی راگه‌یاندووه كه‌رووداوه‌كانی ساڵی 1975ء دواتر زۆر سه‌ختء ناهه‌موار بوون له‌سه‌ر گه‌لی كوردء به‌هۆیه‌وه قوربانیء زوڵمێكی زۆری لێكراوه‌ء خۆمء سه‌ركردایه‌تیی كوردء خه‌ڵكی كوردستان پێیان وایه كه‌تۆ رۆڵی نه‌رێنیت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌بووه.
له‌كۆتاییدا ده‌رگای پرسیار بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرایه‌وه‌ء له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ء ئاكامه‌كانیء هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تری په‌یوه‌ست به‌بارودۆخی ئه‌مرِۆی هه‌رێمی كوردستانء عێراقء ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانء سه‌ردانی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌برِیاره له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمء به‌غدا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراء ئه‌ویش به‌تێروته‌سه‌لی وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه.