زاگرۆس و نالیا، پێشەنگی كەناڵە كوردییەكانن
ئه‌مرِۆ له هوتێل چوار چرا له شاری هه‌ولێر، سیروان گه‌ردی به‌رپرسی رێكخراوی ئاسووده بۆ راپرسی و په‌ره‌پێدانی گه‌نج له بواری سیاسیی‌دا ئه‌نجامی راپرسییه‌كی رێكخراوه‌كه‌یان ئاشكرا كرد، روونی كرده‌وه \"له هه‌ر چوار پارێزگه‌ی هه‌ولێر ،دهۆك ،كه‌ركووك و سلێمانی 2 هه‌زار فۆرِم دابه‌ش كراوه به پێی رێژه‌كه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی و هه‌زار و 936فۆرِم به دروستی گه‌رِاوه‌ته‌وه، به‌شداربووانیش ته‌مه‌نیان له نێوان 15 تا 31 ساڵان دایه و رێژه‌ی 65% به‌شداربووان له ره‌گه‌زی نێر و 35% له ره‌گه‌زی مێ بوونه\"".
روونی كرده‌وه \""له یه‌كه‌م پرسیاردا به‌وه‌ی زۆرترین كات بینه‌ری كام كه‌ناڵی ئاسمانی له كوردستان، كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس به رێژه‌ی 22% له ریزی پێشه‌وه دێ، دواتر كه‌ناڵی ناڵیا 17،9% و كه‌ناڵی كوردسات به 17% و كه‌ناڵی كوردستان 16% له پله‌كانی 2 و 3 و 4 دێن، پاشانیش كه‌ناڵه‌كانی كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام و سپێده له دوای ئه‌وان دێن\"".
گه‌ردی ئه‌وه‌ی خسته‌روو یه‌كێك له پرسیاره‌كانی تری راپرسییه‌كه بریتی بووه له‌وه‌ی بۆ سه‌یركردنی به‌رنامه‌ی سیاسیی متمانه‌ت به كام له‌و كه‌ناڵه ئاسمانییه نێوخۆییانه‌ی كوردستان هه‌یه، وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو، به رێژه‌ی 25% كه‌ناڵی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، دواتر كه‌ناڵی ئاسمانی ناڵیا به رێژه‌ی به ده‌ست هێنانی 20%ی به‌شداربووان له پله‌ی دووه‌م و گه‌لی كوردستان به رێژه‌ی 18% پله‌ی سێیه‌می به ده‌ست هێناوه\"".
\"" بۆ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسیی كام له‌م كه‌ناڵانه‌ت پێ باشه هه‌ر یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی زاگرۆس و ناڵیا و گه‌لی كوردستان به به‌ده‌ست هێنانی رێژه‌ی 19%ی به‌ڵێی به‌شداربووان له پله‌ی یه‌كه‌م دێن، دوای ئه‌وانیش كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام و كوردستان تی ڤی دێن، گه‌ردی وای گوت.
زیاتر گوتی \"" له‌بواری به‌رنامه‌ی ئاینی كام له‌م كه‌ناڵانه‌ت پێ باشه، كه‌ناڵی سپێده به به ده‌ستهێنانی 38% له پله‌ی یه‌كه‌م دێت، دوای ئه‌ویش به رێژه‌ی 30% كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسیش به رێژه‌ی 28% له پله‌ی سێیه‌م و پاشانیش كه‌ناڵی هه‌ولێر به چواره‌م كه‌ناڵ به به‌ده‌ست هێنانی 4% بۆچوونی به‌شداربووانی هاتووه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا یه‌كێك له پرسیاره‌كانی تری نێو راپرسییه‌كه، به‌وه‌ی كام له‌و كه‌ناڵانه بایه‌خ به شاری كه‌ركووك ده‌دات له هه‌موو بواره‌كان، به رێژه‌ی 35% كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له پله‌ی یه‌كه‌م دێت، پاش ئه‌ویش به رێژه‌ی 28% كه‌ناڵی زاگرۆس و 16% كه‌ناڵی كوردستان و 6% كه‌ناڵی كوردسات دێ، دوای ئه‌وانیش كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئارتی و سپێده و په‌یام و كه‌ی ئێن ئێن دێن\"".
گوتیشی \""له‌رووی هونه‌رییه‌وه كه‌ناڵی كوردسات به 19،1% له پله‌ی یه‌كه‌م دێت و زاگرۆس به رێژه‌ی 16،9% له پله‌ی دووه‌م و كوردستان تی ڤی به 11،5 له پله‌ی سێیه‌م دێ، كه‌ناڵه‌كانی كه ئێن ئێن و ئێن ئارتی و كه‌ناڵ4 و كۆره‌ك تی ڤی و گه‌لی كوردستان و جه‌ماوه‌ر و ڤین دێن\""."