ئه‌حمه‌د دزه‌یی: به پێی سسته‌می نوێ قوتابیان بۆ خوێندنی ئێواران وه‌رده‌گیرێن
دوێنێ سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند \"له كۆتایی ساڵی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ستراتیجیه‌كی نوێی دانا بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان له خوێندنی ئێواران، پێشتر 4 كۆلیژ خوێندنی ئێواران هه‌بوو، دواتر برِیار درا به دامه‌زراندنی كۆلیژی ئێواران كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كان له خۆ بگرێت، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی نه‌بوونی جێگه نه‌توانرا ئه‌و سسته‌مه نوێیه بێته جێبه‌جێ كردن، وێرِای ئه‌وه‌ش قوتابیان له به‌شه‌كانی خۆیان كه لێوه‌ی وه‌رگیرابوون به‌رده‌وام بوون له خوێندن، بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش خوێندنی ئێواران به‌رده‌وامه به‌ڵام به یه‌ك سسته‌مه، سسته‌مه‌كه‌ش بریتیه له‌وه‌ی قوتابیان له خوێندنی ئێواران ده‌خوێنن به هه‌مان ئه‌و سسته‌مه‌ی كه له خوێندنی به‌یانیان پێره‌و ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ نمونه له كۆلیژی ئه‌ده‌بیات به‌شی مێژوو 170 قوتابیمان پێویسته، پێشتر 100قوتابی له خوێندنی به‌یانیان و 70قوتابیشی له خوێندنی ئێواران وه‌رده‌گیرا، واته ئێسته هه‌ر 170 قوتابی وه‌رده‌گرین به‌ڵام هه‌مووی به پێی سسته‌می خوێندنی به‌یانیان سسته‌می خوێندنی ئێواران نه‌ماوه\""دزه‌یی وای گوت، ئه‌م سسته‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی دایه، پێشتر قوتابیانی خوێندنی ئێواران نه‌یتوانی داوای به‌شی نێوخۆیی بكات كه‌چی ئێسته ده‌توانێ له به‌شه نێوخۆیی دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی له به‌رامبه‌ر خوێندنی ئێواران وه‌رده‌گیرا له پێشتر ئێسته وه‌رناگیرێ چونكه به هه‌مان سسته‌مه كه له خوێندنی به‌یانیان دایه، ئه‌و قوتابیه‌ی ناتوانێ به‌یانیان ده‌وام بكات ئێسته ده‌توانێ له ده‌وامی ئێواران دا ده‌وامی خۆی بكات، ئه‌مانه هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی خودی قوتابی دایه.
سه‌باره‌ت وه‌رنه‌گرتنی قوتابیانی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ش گوتی: ئێمه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵامان گوتووه كه لاریمان نییه له وه‌رگرتنی قوتابیانی ته‌مه‌ن گه‌وره، ئه‌وان ده‌توانن قوتابی وه‌ربگرن ئێمه‌ش شوێنیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، له به‌ر ئه‌وه وه‌رگرتنی قوتابی ته‌مه‌ن گه‌وره په‌یوه‌ندی به سیاسیه‌ت و سسته‌م و ستراتیجیه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه هه‌یه، ئێمه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان نییه برِیارێكی وا بده‌ین، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆی ئه‌وه‌ی سسته‌مه‌كه نوێیه ره‌نگه روون كردنه‌وه‌ی ئه‌و سسته‌مه‌كه به‌م شێوه‌یه نه‌كرا بێت كه ئێسته من روونی ده‌كه‌مه‌وه، بۆیه پێویستی به روون كردنه‌وه هه‌بووه، گه‌ر نا هیچ گرفتێك له نێوان ئێمه و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نییه."