خانه‌ی کتێبی کوردی له‌پیشانگای فرانکفۆرتی نێودەوڵه‌تی کتێب میوانێکی زۆر له‌خۆدەگرێت
بۆ هه‌شته‌مین ساڵیش ناوه‌ندی ه‌ۆشنبیری کوردی ئه‌ڵمانی له مانهایم، جیاواز له ساڵانی پێشتر‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای به‌درخان له هۆڵی ژماره 5 به کۆمه‌ڵێك ناونیشنانی کتێبی کوردی و ئاڵای شه‌کاوه‌ی کوردستان، خانه‌یه‌کی تری کوردی‌یان نمایشکردو چاوەڕوانیش دەکرێت له دوو رۆژی داهاتوودا سه‌دان میوان رووی تێبکات، به‌تایبه‌تی رۆناکبیرانی کوردستانی دانیشتووی هه‌رێمه‌کانی ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی دەوروبەری.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی کورد (مومتاز حه‌یده‌ری) خۆی و گۆڤاره‌که‌ی 21 که تاکه گۆڤاره به هه‌وڵی تاکه که‌سی به دوازده ژماره به‌شداری ئه‌و پیشانگایه‌ی کردووه، هه‌مان کات و به میوانداری ناوه‌ندی رۆشنبیری کوردی ئه‌ڵمانی، هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا له کوردستانه‌وه بۆ به‌شداریکردن رووی کردە پیشانگه‌ی فرانکفۆرت.
* خانه‌ی کوردی له‌و پیشانگایه‌دا جێی سه‌رنجی میوانان و به‌تایبه‌تی لای کوردانی باکور مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشان بوو.
له‌وبارەیه‌وە فه‌رهاد باپیر له‌پیشانگای فرانکفۆرته‌وە به PUKmediaی راگه‌یاند: به‌شداری ناوەندی رۆشنبیری بۆ ساڵی هه‌شته‌م به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دەزگای به‌ردخان بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌پاڵ به‌شداری وەزارەتی رۆشنبیری و نوسه‌رانی باکور، به‌شداریکردنی کورد له‌م که‌رنه‌ڤاڵه‌دا به‌هاو مانایه‌کی یه‌کجار گه‌ورەی هه‌یه‌و ئه‌وەی هه‌ستی پێدەکرێت ئه‌وەیه که کورد‌و کوردستان بووه‌ته جێی تێڕوانین و بایه‌خدان به‌گشتی و له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا جگه‌له‌وەی که سه‌ردانی چه‌ندین خانه‌ی وڵاتان کراوە، چه‌ندین خانه‌ی وڵاتانیش سه‌ردانی خانه‌ی کوردی‌یان کردووە، له‌وانه دەزگاکانی چاپی میسر سەردانیان کردووین به‌مه‌به‌ستی دورستکردنی پرۆتۆکۆڵی وه‌رگێڕانی کتێب له زمانی عه‌ره‌بی و زمانانی تر بۆ کوردی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش له زمانی کوردییه‌وه بۆسه‌ر زمانانی زیندووی جیهانی.
وتیشی: چاوەڕوانده‌كرێت له دوو رۆژی داهاتوودا که رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه دەکات و دەرفه‌تی سه‌فه‌رکردن هه‌یه، کورد‌و میوانێکی زۆر له دوو رۆژی کۆتاییدا رووبکه‌نه پیشانگاکه
پێویسته بوترێت له پیشانگای ئه‌مساڵیشدا کتێبی ئه‌لکترۆنی له کێبڕکێیه‌کی گه‌ورەی کتێبی باو و کلاسیکیدایه‌و پێدەچێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا پێداویستییه‌کانی کتێبی ئه‌لکترۆنی به‌شێوەیه‌کی باشتر کارئاسانی بۆ بکرێت و بکه‌وێته بازاڕەکانی جیهانه‌وە، له‌م نێوەندەشدا چاوڕواندەکرت زۆرترین خوێنه‌ری گه‌نج بۆخۆی پەیدا بکات.
* مه‌زەندە دەکرێت ئه‌مساڵیش وەک ساڵانی تر زیاتر له 350 هه‌زار میوان به‌گشتی روو بکه‌نه پیشانگاکه‌و سه‌دان گرێبه‌ستی بازرگانی و چاپی کتێب که به ملیۆنه‌ها یۆرۆ مه‌زەندە دەکرێت مۆر بکرێت و دانوساندنی له‌سه‌ر بکرێت.
* له پیشانگاکه‌دا هه‌زاران رۆژنامه‌نووس و که‌سایه‌تی ئه‌دەبی و رۆشنبیری به‌شداری ده‌که‌ن و هه‌زاران کتێبی نوێ له‌لایه‌ن دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنه‌وەوە کێبڕکێیان له‌سه‌ر دەکرێت و کتێبخانه به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌ڵمانیاو ئه‌روپاو جیهان ده‌یکەنه سه‌رچاوەی دەوڵه‌مه‌ندکردنی کتێبخانه‌کانیان و کتێبی تێدا دەکڕن.
* چاوەڕوانیش دەکرێت خانه‌ی کتیبی کوردی (ناوەندی رۆشنبیری کوردی ئەڵمانی و دەزگای به‌درخان و وەزارەتی رۆشنبیری به هاوکاری مه‌کته‌بی نوێنه‌رایه‌تی و خانه‌ی کتێبی پارچه‌کانی تری کوردستان) روویه‌کی گەشی رۆشنبیری و شارستانی و باڵیۆزی روناکبیریمان) بن له‌و پیشانگایه‌داو سه‌ردانی دەیان خانه‌ی وڵاتان بکه‌ن وپێشوازی له خانه‌ی وڵاتانی جیهان بکه‌ن.