فه‌لاح مسته‌فا: نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی سوید ده‌ستنیشان كرا
له‌م باره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ سایتی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا گووتی: له‌به‌رده‌وامی سیاسه‌تی كرانه‌وه به‌ڕووی جیهان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌و هاوبه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری تازه‌ی خۆی له وڵاتی سوید ده‌ستنیشان كرد.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت گووتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی ژماره 2557 له به‌رواری 13/10/2011 به ئیمزای به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به دامه‌زراندنی به‌ڕێز هێرش خوله عزیز فرحان وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی سوید له‌سه‌ر میلاكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه/ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شایسته.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم له به‌ڕێز هێرش خوله عزیز، هیوای خواست به‌ڕێزیان له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه بێت كه حكومه‌تی هه‌رێم پێیداوه ئه‌ویش بۆ به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سوید و بایه‌خدان و خزمه‌ت گه‌یاندن به ره‌وه‌ندی كوردستانی و گه‌یاندنی په‌یامی حكومه‌ت بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا‌و زانكۆ و ناوه‌نده رۆشنبیری و كه‌لتوریه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له رێی به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه دێنه ئارا ئه‌ویش له‌ژێر رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌خوازێت په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست و به شێوازی دامه‌زراوه‌یی بونیات بنرێن.