سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان گه‌رِایه‌وه پایته‌ختى كوردستان
به پێی راگه‌یاندراوه‌كه، دوا به‌دواى سه‌ردانه سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ى بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ،كه تیایدا ژماره‌یه‌ك سه‌ردان و دیدارى فه‌رمیی له‌گه‌ڵ سیناتۆر و ئه‌ندامانى كۆنگریسى ئه‌مه‌ریك و په‌رله‌مانى ویلایه‌ته‌كانى میریلاند و ماساچوست و نیویۆرك ئه‌نجام دا و له‌دانیشتنێكى كۆنگریس و ئه‌نجومه‌نى پیران له چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى دانیشتنه‌كان به‌شدار بوون و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ویلایه‌ته‌كانى نیویۆرك و میریلاند و ماساچوسێت و وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هنرى كسنجه‌ر و ركابه‌رى هه‌ڵبژاردنى پێشووى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى وولاَت سیناتۆر جۆن مه‌ككین دیداریان ئه‌نجامدا و له‌په‌یمانگه‌ى ئاشتى جیهانى و چه‌ند زانكۆیه‌كى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى وه‌ك تافتس و فلاچه‌ر سكووڵ سیمینارى سازكرد و ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندى بریار و ئه‌كادیمیى و دامه‌زراوى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و كه‌سایه‌تى سیاسی و ئه‌كادیمیى دیارى ئه‌مه‌ریكى به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانى نووسینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى له واشنتۆن كرد، له‌وولاَتى نه‌مساش سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عیراقى له نه‌مسا و نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نه‌مسا كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كۆتایى به‌گه‌شته فه‌میه‌كه‌ى هێنا و له‌رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى گه‌رِایه‌وه هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.