ئێران به‌هۆی باران بارینه‌وه به‌شێك له ئاوی ئه‌ڵوه‌نی به‌رداوه‌ته‌وه
سه‌میر محه‌مه‌د نوور سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی خانه‌قین به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی خانه‌قینه‌وه نوسراوێكیان ئاراسته كراوه سه‌باره‌ت به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له لایه‌ن ولاَتی ئێرانه‌وه.
وتیشی له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه بریتیه له نێو مه‌تر سێ‌جا له چركه‌یه‌دا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه زۆر كه‌مه، بۆیه ئێستا ئاوی رووباره‌كه گه‌یشتۆته ناوچه‌ی قوله یه‌هودی له سنوری نێوان عێراق و ئێران و تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته نێو شارۆچكه‌ی خانه‌قین.
روونیشیكرده‌وه به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه له‌م كاته‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران پێویستیه‌كی ئه‌وتۆی به‌و ئاوه نیه بۆ كشتوكاڵ كردن و هه‌روه‌ها له‌مه‌ودوا وه‌زری باران بارین ده‌ست پێده‌كات و باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه مانگی پێنجی هه‌مووساڵێك تاوه‌كو هاتنی وه‌رزی سه‌رماو باران له لایه‌ن ولاَتی ناوبراوه‌وه ئاوی روباره‌كه به یه‌كجاری وشك ده‌كرێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند \"هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی ناوچه‌كه به سه‌رپه‌رشتی قایمقامی قه‌زای خانه‌قین سه‌ردانی ئێرانیان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن، به‌لاَم به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته ئاماده‌ی هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌بوون و رایانگه‌یاند ولاَته‌كه‌ی خۆیان تووشی وشه‌كه‌ساڵی بووه‌ته‌وه و خۆیان پێویستیان به‌و ئاوه هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه رووباری ئه‌ڵوه‌ن خۆی له خۆیدا كه‌مبووه‌ته‌وه و 39% بۆته هه‌ڵم.\"""