هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له 6 مانگی داهاتوودا ئه‌نجامنادرێت
وتیشی: رۆژی 1/5/2012 دوا واده‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌بێت و له‌دوای ئه‌و رۆژه‌وه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی و ئیداری نامێنێت، بۆیه له‌كاتی ئێستاشدا به‌هۆی كه‌می ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له به‌رده‌می ئه‌و ئه‌نجومه‌ندا ماوه ناتوانرێت واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم دیاری بكرێت، چونكه ئێمه رامان گه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌و واده‌یه‌دا ده‌بێت لایه‌نی كه‌م ماوه‌ی 6 مانگ ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا وردبینیكردن و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی 15 ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه بڕیاره ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی تێدا هه‌ڵببژێردرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستێكی یاسایی دروستده‌كات و ناشكرێت ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌بێ بوونی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به‌ڕێوه‌بچێت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی كۆمیسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
راشیگه‌یاند: بڕیاره له‌مانگی 12 ی داهاتوودا فۆرمی خۆپاڵاوتن به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سانه دابه‌شبكرێت كه ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان بپاڵێون.
-PUKmedia