ده‌میرتاش: پرسی ئاشتی ته‌نها به یه‌ك هه‌نگاوی حكومه‌ت به‌ستراوه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها به‌هۆی رێگه‌پێنه‌دانی پۆلیس رێپێوانی 100 هه‌زرا كه‌سی بۆ گه‌ملیك پێكنه‌هات، به‌ده‌په به ته‌واوی كادیره سه‌ركرده‌كانیی له دیاربه‌كر دانیشتنێكی پرۆتستۆییان ئه‌نجامدا، له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند ئیدی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌رییان له 5 كه‌سه‌وه بۆ 500 هه‌زار كه‌سی ده‌بێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پرسی ئاشتی ته‌نها به یه‌ك هه‌نگاوی حكومه‌ت به‌ستراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له كوردستانی سوریا‌و له هه‌مانكاتدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئۆپۆزسیۆنی ناوه‌وه‌ی سوریا سا‌ڵح موسلم محه‌مه‌د كه ئه‌م پارته له‌لایه‌ن (په‌كه‌كه)وه پشتیوانی ده‌كرێت، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه كوشتنی مه‌شعه‌ل ته‌ممۆ به مه‌به‌ست كراوه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد راكێشی ناو شه‌ڕێكی خوێناویی بكرێت، وتیشى: له‌پشت كوشتنی ته‌ممۆ هێزی تاریك هه‌ن كه ئه‌م ره‌وشه‌ی كورد قبوڵ ناكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یه ده‌یانه‌وێت داوای مافاكانیان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت كورد بخه‌نه خزمه‌ت ئیخوان موسلمین.