ئاسایشی گشتی پێنج ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی سه‌ر به‌ ئه‌نسارو ئیسلام ده‌ستگیر ده‌كات

ئاسایشی گشتی پێنج ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی سه‌ر به‌ ئه‌نسارو ئیسلام ده‌ستگیر ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی سه‌ر به‌ ئه‌نسار و ئه‌لئیسلام له‌ شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \" هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی له‌ شاری هه‌ولێر شانه‌یه‌كی سه‌ر به‌ رێكخراوی ئه‌نسارو ئیسلام له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌\"" شانه‌كه‌ له‌ پێنج كه‌س پێك هاتوون كه‌ شانه‌یه‌كی نووستووری سه‌ر به‌ ئه‌نساروئیسلامن، به‌ پێی زانیاریه‌كانیش ئه‌و شانه‌یه‌ له‌ هه‌وڵی خۆ رێكخستنه‌وه‌ دابوونه‌، به‌ر له‌وه‌ی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

وه‌ك له‌ زانیارییه‌كانیش دا هاتووه‌\"" ئه‌و شانه‌یه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌ندامی رێكخراوی ئه‌نسا و ئیسلام بوونه‌ و ئێستاش به‌ برِیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراون و هه‌ر پێنجیشیان كوردن."
Top