یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
خۆپێشاندانێكی ناره‌زایی ده‌ربرِین دژی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی كورد له سووریا مه‌شعه‌ل ته‌مۆ له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چووبه به‌شداری ده‌یان په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان خۆپیشاندانێكی ناره‌زایی له دژی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی كوردی سووریا مه‌شعه‌ل ته‌مۆ بۆ به‌رده‌مك باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام درا.خۆپێشانده‌ران له به‌رده‌م باره‌گه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كۆبونه‌وه‌و به‌ره‌و باره‌گه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له خۆرئاوای شاری هه‌ولێر به رێكه‌وتن به گه‌یشتنیشیان سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان یاداشتێكی ناره‌زایی خوێندرایه‌وه، له به‌شێكی یاداشته‌كه‌دا كه پاشان به به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان درا بوو، هاتبوو، داوا له به‌رپرسی یونامی له هه‌رێمی كوردستان كراوه یاداشته‌كه بگه‌یه‌نرێته سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌لسوكه‌وتی ئێسته‌ی رێژێمی سووریا و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تیه‌كان وه‌ك تاوانی جه‌نگ بناسێنێ.له به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌روو، جگه له‌وه‌ش داوا كراوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كار بهێنێت و سنوورێك بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی رێژێمی سووریا دابنێ كه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر له سووریا ده‌كات.خۆپێشانده‌ران پشتیوانی خۆیان بۆ راپه‌رینی گه‌لی كورد له سووریا و داواكردنی مافه‌كانیان و دانان به هه‌موو مافه‌كانی كورد له‌و وڵاته و راپه‌رینی گه‌ڵانی سووریایان ده‌ربرِی.