وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: تاقی كردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی بنه‌رِه‌تی به به‌شداری نزیكه‌ی 100قوتابی كۆتایی پێ هات
به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رای گه‌یاند، ئه‌مرِۆ چوارشه‌م كۆتایی تاقی كردنه‌وه‌كانی پۆڵی 12ی بنه‌رِه‌تی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێم به به‌شداری نزیكه‌ی 100هه‌زار قوتابی كۆتایی پێ هات.
ئیسماعیل به‌رزنجی ئه‌مرِۆ چوارشه‌م به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ چوارشه‌م له تێكرِای شاره‌كانی هه‌رێم به ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه تاقی كردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی بنه‌رِه‌تی كۆتایی پێ هات بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ رووبه‌روومان ببێته‌وه\"".
روونی كرده‌وه\"" 99851قوتابی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه به شدارییان له تاقی كردنه‌وه‌كان كردووه كه له‌م ژماره‌یه‌دا 3144قوتابی له به‌شی پیشه‌یی، 54836 له به‌شی ئه‌ده‌بیی، 41871قوتابیش له به‌شی زانستی دا تاقی كردنه‌وه ئه‌نجامداوه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی نمره‌كان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه ووردبینه‌وه له تاقی كردنه‌وه‌كان ده‌كات، وه‌ك چاوه‌رِوان ده‌كرێت له ناوه‌رِاستی مانگی داهاتوو ئاب / یۆلیۆ ئه‌و ووردبینه‌وانه كۆتایی پێ بهێنن و پاشان ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نین\"".
زیاتر گوتی\"" له پارێزگه‌ی هه‌ولێر 958قوتابی له به‌شی پیشه‌یی، 21395قوتابی له به‌شی وێژه‌یی، 13510قوتابیش له به‌شی زانستی له خۆ ده‌گرێت، له پارێزگه‌ی دهۆك له به‌شی پیشه‌یی553قوتابی و له به‌شی وێژه‌یی 15822قوتابی و 9608قوتابیش له به‌شی زانستین\"".
گوتیشی\"" له پارێزگه‌ی سلێمانی14849قوتابی له به‌شی وێژه‌یی و 16938قوتابی له به‌شی زانستی و 1553قوتابیش له به‌شی پیشه‌یی تاقی كردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئیداره‌ی گه‌رمیان رای گه‌یاند\"" 1815قوتابی له به‌شی زانستی و 2770قوتابی له به‌شی وێژه‌یی و 80قوتابی له به‌شی پیشه‌یی تاق كردنه‌وه ئه‌نجام داوه\"".
جێی وه‌بیرهێناوه‌یه رۆژى 25ی ئایار/ مایۆ تاقی كردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی بنه‌رِه‌تی له شاره‌كانی هه‌رێم به ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه ده‌ستی پێ كرد."