راگه‌یانراوێك له ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستانه‌وه
خاڵى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له گفتوگۆ كردن ده‌رباره‌ى گرێدانى كۆنگره‌ى گشتى سه‌ندیكا, كه برِیار وابوو له رۆژانى 22-24/2/2011 ببه‌سترىَ, به‌لاَم به‌هۆى نه‌گونجانى بارودۆخى ئه‌و كاته‌وه دواخرا بۆ كاتێكى گونجاو, بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رهاویشته‌كانى بارودۆخى سیاسى ئه‌و كاته نه‌گوازرێته‌وه بۆ ناو هۆڵى كۆنگره‌و كاریگه‌رى سلبى له‌سه‌ر یه‌كرِیزى سه‌ندیكا به‌جێ نه‌هێڵێت.
پاش تاوتوێكردنى هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى كوردستان و ته‌واوبوونى تێكرِاى ئاماده‌كارییه‌كانى كۆنگره, كه گرنگترینیان بریتی بوو له دۆسیه‌ى كۆنگره كه ئه‌ویش راپۆرته‌كانى گشتى و دارایى و لێژنه‌ى داكۆكى و هه‌ندێ وه‌ره‌قه‌ى دیكه‌ى له‌خۆگرتبوو كه پێشتر له 19/2/2011ه‌وه له رێگاى لق و نووسینگه‌كانى سه‌ندیكاوه به‌سه‌ر ئه‌ندامانى كۆنگره‌دا دابه‌شكرا، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكا له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرِۆدا برِیاریدا كۆنگره‌ى گشتى سێیه‌مى سه‌ندیكا له رۆژانى 21-23/7/2011 له‌ژێر دروشمى (له پێناو چه‌سپاندنى ئازادى رۆژنامه‌نووسی و دابینكردنى ماف و گوزه‌رانى رۆژنامه‌نووسان له كوردستان) له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ببه‌سترێت..
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین خاڵى گرنگ گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا‌و برِیارى پێویستى بۆ درا، له‌وانه هه‌وڵدان بۆ ته‌رخانكردنى زه‌وى نیشته‌جێ بوون بۆ رۆژنامه‌نووسان و زیادكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى رۆژنامه‌نووسان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پێشێلكارییه‌ى كه به‌رامبه‌ر برِگه‌ى (2)ى مادده‌ى (19)ى یاساى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان كراوه به‌پێى رێنمایی یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایى.
ئه‌نجوومه‌ن برِیاریدا بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و خالاَنه نه‌قیبى رۆژنامه‌نووسان رابسپێرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ به‌رِێز سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان به‌پێى یاسا.
له‌كۆتاییشدا ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكا بانگه‌وازێكى ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى سه‌ندیكا كرد, كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌رِێزان ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
وه‌كو ئاشكرایه برِیاربوو كۆنگره‌ى گشتى سێیه‌مى سه‌ندیكا له رۆژانى 22-24ی شوباتى رابردوو له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ببه‌سترێ, به‌لاَم وه‌كو له راگه‌یاندراوه‌كانى پێشووماندا بلاَومان كردۆته‌وه هۆكارى دواخستنى كۆنگره له ئاكامى ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌دا بوو كه له پاش رووداوه‌كانى 17ی شوباتى رابردووه‌وه سه‌رى هه‌ڵدا, كه بێگومان رۆژنامه‌نووسان به حوكمى سروشتى پیشه‌كه‌یان و ئینتیماى جیاجیایان بۆ ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردستان, له چین و توێژه‌كانى دیكه زیاتر كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌رى و ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و بارودۆخه‌وه.
به‌رِێزان ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى سه‌ندیكا!
له كاتێكدا كه سوپاس بۆ خوا بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌یه, ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاش وه‌كو پێشتر به‌ڵێنى دابوو كه له نزیكترین هه‌ل و مه‌رجى گونجاو‌دا كۆنگره‌كه ببه‌سترێ, چونكه به‌پێویست نازانرىَ له‌وه زیاتر كۆنگره دوابخرێ، بۆیه برِیاردرا كۆنگره له رۆژانى 21-23/7/2011 له شارى هه‌ولێر ببه‌سترێ.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكا له‌كاتێكدا كه واده‌ى كۆنگره‌كه راده‌گه‌یه‌نێت، پشت ئه‌ستووره به ئه‌ندامانى خۆى كه كۆنگره‌ى سێیه‌م كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووى ته‌واو پیشه‌یی بێت و تێیدا بتوانرێت سه‌ندیكا له‌سه‌ر هه‌مان رێرِه‌وى خوێندنه‌وه‌ى واقیعى رۆژنامه‌نووسى و جیاوازى ئینتیماى رۆژنامه‌نووسان درێژه به‌كارى پیشه‌یی سه‌ندیكایى خۆى بدات و یه‌كرِیزى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان بپارێزێت و وه‌ك هه‌میشه چوارچێوه‌یه‌كى پیشه‌یى بێت بۆ تێكرِاى رۆژنامه‌نووسان و داكۆكى له ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى كارى رۆژنامه‌نووسی و مافى رۆژنامه‌نووسان بكات.
بێگومان به‌شدارى گه‌رم و گورِى تێكرِاى ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراو له كۆنگره, فاكته‌رێكى به‌هێزه بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌و سه‌ربه‌خۆیى و به‌ره‌و پێشچوونى سه‌ندیكاكه‌تان.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى
رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
15/6/2011