كۆنگره‌ى نیشتیمانى تایبه‌ت به لامه‌ركه‌زیه‌ت و حوكمرانى ناوه‌خۆ له‌عێراق ده‌ستى پێكرد
ئه‌مرِۆ له هۆڵى هۆتێل رۆتانا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرانى پلاندانانى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و پسپۆران و شاره‌زایان، كۆنگره‌ى نیشتیمانى تایبه‌ت به لامه‌ركه‌زیه‌ت و حوكمرِانى ناوه‌خۆ له‌عێراق ده‌ستى پێكرد.
كۆنگره‌كه ماوه‌ی 2رۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌ره‌تا نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كدا \" په‌یره‌و كردنى ئه‌و سیستمه له‌ب ه‌رژه‌وه‌ندى هاوولاَتیان دایه‌و ده‌سه‌لاَت و خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه له‌پرۆسه‌ى برِیارداندا هاوبه‌ش ده‌بن و له سه‌ره‌نجامیشدا به‌سوودى هاولاَتیاندا ده‌گه‌رێته‌وه\"".
پاشان سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتی\"" باس كردن له بابه‌تێكی گرنگی پیوه‌ست به‌م كۆمه‌ڵگای عێراق بۆ حوكمرِانى نه‌ك له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا به‌ڵكو له‌هه‌رێمى كوردستانیش جێگه‌ی ده‌ستخۆشی لێكردنه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" پرسی لامه‌ركه‌زیت و دابه‌ش كردنى ده‌سه‌لاَت ، كه ده‌ستوور عێراق به‌شێوه‌یه‌كى راشكاوانه باس له عێراقێكى فیدراڵ و دیموكرات ده‌كات و بنه‌ماى لامه‌ركه‌زیت و دابه‌زاندنى ده‌سه‌لاَت بۆ ناوچه جیاجیاكان بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌و ده‌ستوره‌یه، په‌یرِه‌و كردنى سیستمى لامه‌ركه‌زى ته‌نها زه‌روره‌تێكى سیاسى نییه بۆ نه‌گه‌رِانه‌وه‌ى سیستمى دیكتاتۆرى به‌ڵكو زه‌روره‌تێكى حه‌یاتیه بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ى عێراق\"".
له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌یان بابه‌ت و توێژینه‌وه له لایه‌ن توێژه‌رانی نێوخۆیی و بیانی و نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش ده‌كرێت."