سبەی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه كۆپیه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر كه‌وتووه، تێیدا هاتووه بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات كه له11ی پێش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه 14 حوزه‌یران / یۆنیۆ ئاماده‌ی له‌دانیشـتنی ژماره 25ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ســـاڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق بن.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌كه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كاردۆ محه‌ممه‌د تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: بڕیاروایه چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بخرێته گفتوگۆ، له‌ناویاند پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی راژه هه‌یه.
له‌باره‌ی به‌شداربوونیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن ئێستا له‌كۆبوونه‌وه پێنج قوڵییه‌كاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، واته كه‌شێكی ئاساییه بۆیه فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سێشه‌ممه ده‌كات.
هه‌ر له‌مباره‌وه، له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باح محه‌ممه‌د نه‌جیب وتی: به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌دا ده‌كه‌ین و بابه‌تی بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووش هی قۆناغی داواكاری جه‌ماوه‌ر بوو.
له‌فراكسۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی حه‌مه سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی وتی: ئاماده‌ین به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا بكه‌ین.
وتیشی: بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كان په‌یوه‌ندیی به‌چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی چاره‌نووس ساز و داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌بوو، ئێستاش خۆشبه‌ختانه دوای په‌سندكردنی پرۆژه‌ی بودجه زۆرێك له‌دواكارییه‌كان جێبه‌جێكراون، له‌وانه داخوازییه‌كانی خۆپێشانده‌ران ئێستا له‌كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان دانووستانی له‌سه‌ر ده‌كرێ.