توركیا هیچ سندوقێكی ده‌نگدانی له‌ كوردستان دانه‌ناوه‌ بۆ ده‌نگدانی هاووڵاتیانی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردن

توركیا هیچ سندوقێكی ده‌نگدانی له‌ كوردستان دانه‌ناوه‌ بۆ ده‌نگدانی هاووڵاتیانی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردن
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا

ئۆفێسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئاگادارنه‌كراوه‌نه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی سندوقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان دابنرێ.

هیندرێن محه‌مه‌د له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی توركیاو ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ئاگاداریان نه‌كردۆینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی سندوقی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌رانی توركیا كه‌ ئێستا نیشته‌جێی شاره‌كانی كوردستانن\"".

به‌پێی روماڵ كردنێكی راسته‌وخۆش ده‌ركه‌وت هیچ سندوقێكی ده‌نگدان له‌ كۆنسوڵگه‌ریی توركیا دانانه‌درێ و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی توركیا له‌ سنوری سلۆپی نێو خاكی توركیا ده‌نگ ده‌ده‌ن و به‌شداری هه‌ڵبژاردنی گشتی توركیا ده‌كه‌ن.

برِیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ له‌ ولاَتى توركیا هه‌ڵبژاردنى گشتای به‌رِێوه‌بچێت و 50ملیۆن هاووڵاتیش مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌."
Top