سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامه زراندنی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پیرۆز ده کات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامه زراندنی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پیرۆز ده کات
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەرێزان بەرێوەبەر و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

سڵاو و رێز
بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم و هیوادارم هەر چۆن لە چوارچێوەی ئیتیكی كاری میدیاییدا خزمەتێكی بەرچاوتان بە رەوتی میدیای كوردی كردووە و توانیوتانە پێگە و جێی كەناڵەكەتان لە نێوكۆمەڵگەی كوردەواریدا بكەنەوە ، ئاوەها و هەمیشە بە گوڕوتینێكی سەردەمیانە تر درێژە بەو كاروانە پیرۆزەی خۆتان بدەن و ساڵی نوێی كاركردنی خۆتان بكەنە خاڵی زیاتر بۆ برەودان بە ئەركی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری دروست بە هاوڵاتیانی كوردستان لە سەرانسەری جیهاندا . دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەكەتان ، هەر شاد و سەرفراز بن .


مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
12/6/2011
Top