سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەرێز دەروێش سەعدۆ دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەرێز دەروێش سەعدۆ دەكات
ئەمرۆ شەممە 11/6/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كوردی توركیا بەرێز دەروێش سەعدۆ .

لە دیدارێكدا ، چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد لە توركیا و رۆڵ و بەشداری كاریگەری پارتە كوردییەكان لە پرۆسەی دیموكراسی توركیا تەئكیدی لێكرایەوە و ئەو بارودۆخە نوێیەش كە لەو وڵاتەدا بۆ كورد هاتۆتە ئاراوە بەرز نرخێندرا.

ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی رۆژی 12/6ی توركیا و رۆڵ و بەشداری پارت و لایەنە سیاسیە كوردییەكان لەو هەڵبژاردنەدا بابەتێكی تری دیدارەكە بوو.
Top