سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كات
له دیدارێكدا شاندى باڵاى كۆنگریسى ئه‌مریكا ده‌ست خۆشییان له سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه له هه‌ردوو كایه‌ى دیمو‌كراتى و ئابووری له هه‌رێمى كوردستاندا هاتۆته كایه‌وه و له‌و ڕووه‌شه‌وه دانا ڕۆر باخار ڕوونى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان له ژیانى دیموكراتیدا و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، هه‌ر له سالێ 1991 ه‌وه ده‌ستپێشخه‌ر بووه و ده‌كرێت وه‌ك نموونه‌یه‌كى گه‌شه‌سه‌ندنى دیمو‌كراتى ته‌ماشابكرێت ,
باخار له به‌رده‌وامى ئاخاوتنه‌كه‌یدا ڕۆڵى سه‌رۆك بارزانی له جێگیركردن و گه‌شه‌پێدانى ژیانى دیمو‌كراتى له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كوردستان و عێراق به كاریگه‌ر وه‌سفكرد و به‌ناوى خۆیی و شانده‌كه‌شه‌وه پشتیوانى خۆیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه .
سه‌رۆك بارزانیش وێراى سوپاسكردنى شانده‌كه له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان ، هیواى خواست كه ئه‌م جۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى به‌ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه سوپاسى سوپاى ئه‌مریكاى كرد بۆ ڕزگاركردنى گه‌لانى عێراق به‌گشتى و گه‌لى كوردستان به‌تایبه‌تى له دیكتاتۆرییه‌ت و هاوكات بۆ ئه‌و قوربانییانه‌شی كه له‌و پێناوه‌دا به‌خشیویه‌تى و ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى ئه‌مریكاشى بۆ دانانى كۆنسۆڵخانه‌ى خۆى له هه‌رێمى كوردستان كه وابڕیاره له‌م نزیكانه‌دا بكرێته‌وه ، به‌به‌رز نرخاند .
پاشان هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانى شانده‌كه ژماره‌یه‌ك پرسیارییان سه‌باره‌ت به پرسی مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى نێو ڕه‌وشی سیاسی عێراق و بوارى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له پرۆسه‌ى پێشخستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیاترى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رۆك بارزانى كرد و سه‌رۆك بارزانیش به تێروته‌سه‌لى وه‌ڵامى پرسیارى كۆنگرێسمانه‌كانى دایه‌وه .