كوردانى شارى دیار به‌كر بایكۆتى خوێندن ده‌كه‌ن
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له توركیا ئاشرایی كرد كه ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بایكۆت كردنى قوتابیانى كورد له شارى دیار به‌كر كه داواى خوێندن ده‌كه‌ن به زمانى كوردى.
بایكۆت كردنى قوتابیانى كوردى دیاری به‌كرد له‌سه‌ر داواى \"بزوتنه‌وه‌ى زمانى كوردى و فێركردن\""بوو كه داواى كرد له شارى دیار به‌كرد قوتابیانى كورد بتوانن به زمانى دایك بخوێنن و به‌مافێكى رِه‌وا و سروشتى قوتابیانى له‌قه‌ڵه‌م دا.
\""ئه‌حمه‌د ئاداى\"" سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى رِۆشنبیری دیمو‌كراتى كوردى له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاكانیوز رِایگه‌یاند:
ئامانج له بایكۆت كردنى خوێندن له شارى دیار به‌كر به‌ربه‌ست خستن نییه له‌به‌رده‌م خوێندن به‌ڵكو رِێگه‌پێدانه به قوتابیانى كورد كه به‌زمانى دایك بخوێنن كه ساناترین مافی مرۆڤه.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر بایكۆت كردنى خوێندن سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى توركیا به‌ڵێنیاندا كه رِێوشوێنى پێویست بگرنه به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى بایكۆتى خوێندنیان كردوه.
ئه‌حمه‌د ئاداى گوتیشى: هه‌ڵویست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر بایكۆت كردنى خوێندن هه‌وڵه‌كانى چاكاسزى له توركیا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
جێى ئاماژه بۆكردنه بزوتنه‌وه‌ى زمانى كوردى و فێركردن له شارى دیار به‌كر برِیارى دا كه بایكۆتى خوێندن بكرێت له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى ساڵى نوێی خوێندن له‌ژێر دروشمى (داواى خوێندن ده‌كه‌ین به زمانى دایك) به‌مه‌به‌ستى رِێگه‌دان به خوێندن له شارى دیار به‌كر به زمانى كوردى.
"