سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌گه‌ر به ئاشتی نه‌بێت، هیچ گرفتێك چاره‌سه‌ر ناكرێت
به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له ئاهه‌نگێكدا، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخرابوو، رۆژی ئاشتی جیهانی به‌رز راگیرا.
له به‌شێكی ئه‌و ئاهه‌نگه‌دا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند؛ له ساڵی 1981 كاتێك (UN) رۆژی ئاشتی جیهانی دیاریكرد، ئێره شوێنی فه‌یله‌قی 5ی سوپای عێراقی بوو، كه گه‌نج و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ئه‌شكه‌نجه ده‌دران و ئه‌مڕۆش ئه‌و شوێنه كراوه‌ته پاركێكی زۆر خۆش و ئاهه‌نگی رۆژی ئاشتی جیهانی لێ سازده‌كرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: شانازییه بۆ گه‌لی كوردستان، كه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی لێ بگێڕدرێت؛ چونكه ئه‌من و ئاسایشی تێدا به‌رقه راوه و ئومێده‌وارین سه‌رتاسه‌ری عێراق و ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌زمونی خۆمان و مێژوو شاهێده، كه هیچ گرفتێك چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌گه‌ر به ئاشتی نه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر به شه‌ڕ و زۆری بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام كاتییه و له ئه‌نجام هه‌م دیسان گیر‌و گرفت سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌ر گرفتێك به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ربكرێت، خۆڕاگره و به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند؛ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاشتیخوازانی جیهان ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرین و ئومێده‌وارین به هیمه‌تی هه‌موو ئاشتیخوازان ئاشتییه‌كی سه‌قامگیرو سه‌رتاسه‌ری هه‌موو جیهان دابپۆشێ و هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه به‌خۆشی و ئارامی ژیان به‌رێته سه‌ر.-pna