په‌كه‌كه ئاگریه‌ستیان درێژ كرده‌وه
له‌مباره‌یه‌وه پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له پێگه‌ی خۆی له سه‌ر تۆرِی ئه‌نته‌رنێت بلاَویكرده‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه ته‌واوی پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی بارودۆخی توركیا‌و كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی تاوتوێ ده‌كات و دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه برِیارێكی دیكه‌ی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ئاگربه‌سته‌كه‌ی ده‌رده‌كات.
له 13 ی ئابه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنی ره‌مه‌زان په‌كه‌كه ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی له به‌رامبه‌ر سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی مانگێك راگه‌یاند، دواتر به‌هۆی ئه‌نجامدانی راپرسی چاكسازی ده‌ستووری كه له 12 ی ئه‌م مانگه به‌رِێوه‌چوو ئاگربه‌سته‌كه‌ی تا 20/9/2010 درێژكرده‌وه، دوێنێ دووشه‌ممه ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه كۆتایی پێهات.
به‌هۆی ئاگربه‌سته‌كه‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای هاتنی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گه‌رمی پێشوازی له برِیاره‌كه كرد.