شاندێكى حكومى وبازرگانى و وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌سرا ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان له رووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیادنانه‌وه‌ى شارى به‌سرا ، شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ندازیار نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێرو به به‌شداربوونى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى داموده‌زگاكان و بزنسمان و ئه‌ندامانى ژوورى بازركانى و پیشه‌سازى و یه‌كێتى به‌لێنده‌رانى كوردستان و پیاوانى كار‌و وه‌به‌رهێنه‌ران ، رۆژى شه‌ممه 18/9/2010 سه‌ردانى پارێزگاى به‌سرایان كرد و له‌لایه‌ن د . شه‌لتاغ عه‌بد ئه‌لمه‌ییاح پارێزگارى به‌سراو سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و به‌رپرسانییه‌وه پێشوازیكران .
سه‌ره‌تا له رێ‌و ره‌سمى كردنه‌وه‌ى ته‌لارى هۆتێلى شیراتۆنى به‌سرا دواى ته‌واوبوونى كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌و فراوانكردنى له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رێكى كوردستانى ، به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێراق و شاندێكى بالاى حكومه‌تى فیدرال و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێراق و به‌رپرسانى ئێراقى ، پارێزگارى هه‌ولێر سلاَوى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێراگه‌یاندن و جه‌ختى كرده‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى هه‌ر هاوكارى و پشته‌وانییه‌كه بۆ پارێزگاى به‌سرا له بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و ، هه‌میشه هه‌لوێستى نیشتمانپه‌روه‌رى و ئه‌مه‌كدارى ئه‌و خه‌لكه له‌یاد ناكه‌ین بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى له بارزانى نه‌مرو سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌رانى گه‌له‌كه‌مانیان كردووه‌و به چاوى رێزه‌وه له بزووتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌لى كوردستانیان رووانیوه‌و هاوسۆزى گه‌وره‌یان بۆى هه‌بووه .
ئه‌مرۆكه‌ش ئێمه وه‌كو حكومه‌ت و وه‌كو وه‌به‌رهێنان و ستافى جێبه‌جێكار ئاماده‌گی ته‌واومان هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى به‌سراو شاره‌زایى و لێهاتووییمان ده‌خه‌ینه خزمه‌ت ئه‌و پرۆسه‌یه .
دواتر كۆنگره‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان سازكرا كه تیایدا به تێروته‌سه‌لى باس له پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان كرا‌و ئه‌و ئاسانكاریانه‌ى كه پارێزگاى به‌سرا به‌نیازن بۆ خزمه‌تى وه‌به‌رهێنان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان بیخه‌نه به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و به‌لێنده‌رانى خۆمالى بۆ به‌شداریكردنیان له‌و پرۆسه‌یه .