قه‌ره‌یلان: ئه‌گه‌ر توركیا هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی كاته‌لۆنیا بۆ كورد دابین بكات په‌كه‌كه چه‌ك داده‌نێت
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئال مۆند به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه موراد قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند پارته‌كه‌ی ئاماده‌یه چه‌ك دابنێ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی توركیا هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كاته‌لۆنیای ئیسپانی بۆ كورد پێكبهێنێت.
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ی ئێستا‌و رابردووش پارتی كرێكارانی كوردستان كاری بۆ ده‌كات پێكهێنانی هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كاته‌لۆنیایه بۆ كورده‌كانی توركیا، گوتیشی ئه‌و ده‌زانێ ده‌ستووری ئیسپانیا باوه‌رِی به جیاوازی پله‌ی حوكمی زاتی هه‌رێمه‌كانی ئه‌و ولاَته هه‌یه ئه‌ویش له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ناوچه‌كان. روونیشی كرده‌وه باشترین نموونه‌ی حوكم رانییه‌تی كه پارتی كرێمارنی كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌دا پێكهێنانی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیه له چوار چێوه‌ی حكومه‌تی توركیا، كه ئه‌نكه‌ره ناوه‌نده‌كه‌ی بێت ئه‌و هه‌رێمه‌ش خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی و په‌رله‌مانی خۆی بێت.
دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی توركیا توانی ئه‌وخواست و داواكارییه‌ی پارته‌كه‌ی دابین بكات به دڵنیاییه‌وه په‌كه‌كه چه‌ك داده‌نێت و ته‌واوی چه‌كه‌كانیشی راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئال مۆند ئه‌نجامیدا قه‌ره‌یلان باسی له ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی په‌كه‌كه كردوو گوتی ئاگر به‌سته‌كه تا 20 ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت هۆی درێژكردنه‌وه‌كه‌یشی بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له سه‌ر ده‌ستووری توركیا گه‌رِانده‌وه، گوتیشی ئه‌گه‌ر توركیا هاوكاری ئاگر به‌سته‌كه نه‌كات ئه‌وكات په‌كه‌ك هه‌ڵوێستی دیكه‌و ستراتیژییه‌تی دیكه‌ی ده‌بێت.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ململانێی كورد له توركیا پێی ناوه‌ته قۆناخێكی تازه به‌تایبه‌ت كه كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانی په‌نا ده‌باته به‌ر مانگرتنی مه‌ده‌نیانه.