سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە بەرێز عەلی ئەلدەبباغ دەكات

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە بەرێز عەلی ئەلدەبباغ دەكات
ئەمرۆ دووشەممە 13/9/2010 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە بەرێز عەلی ئەلدەبباغ وتەبێژی فەرمیی حكومەتی عیراقی فیدراڵ.

لە دانیشتنێكدا ، بەرێز عەلی ئەلدەبباغ وێرای پیرۆزكردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە سەرۆك بارزانی ، بیروڕا سەبارەت بە دوایین بەرەوپێشچوونە سیاسییەكانی سەر گۆڕپانی عیراق و گفتوگۆكانی نێوان كوتلە و هێزە كاریگەرەكاندا بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتێكی هاوبەشی نیشتمانی ئاڵوگۆڕكرا و تەئكیدیش لەسەر پەلەكردنی لە پێكهێنانیدا كرایەوە.

هەر لە دانیشتنەكەدا ، پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵسەنگێندرا.
Top