جه‌بار یاوه‌ر رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێت

جه‌بار یاوه‌ر رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێت

گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِه‌تى كرده‌وه‌ رِێككه‌وتن ئه‌نجام درابێت بۆ دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان.

\"جه‌بار یاوه‌ر\"" وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رِایگه‌یاند:
ئه‌و هه‌والاَنه‌ دورن له‌ رِاستیه‌وه‌ كه‌ باس له‌ دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌ خاكى هه‌رێمى كوردستان، و هیچ هه‌وڵێكى له‌و جۆره‌ له‌ ئارادا نییه‌، و ئاشكرایی كرد كه‌ دامه‌زراندنى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ رِه‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق هه‌یه‌.

یاوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ له‌ ئێستا سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكی له‌ هه‌رێمى كوردستان بونیان نییه‌ به‌تایبه‌ت دواى رِاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ ساڵى 2007 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌.

له‌به‌شێكى تر لێدوانه‌كانیدا جه‌بار یاوه‌ر گوتى:
هێزه‌كانى عێراق كه‌موكورتى زۆری تێدایه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ بوارى هێزى ئاسمانیدا كه‌ پێویستى به‌ به‌هێزكردن و پشتگیرى زیاتر هه‌یه‌، و له‌ دواى ساڵى 2011 ده‌توانین تواناى هێزه‌كانى عێراق هه‌لبسه‌نگێنین.

له‌ كۆتاییدا جه‌بار یاوه‌ر گوتیشى:
دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ ساڵى 2011 ئه‌گه‌ر پێویست بكات حكومه‌تى عێراق ده‌توانێت داواى هاوكارى له‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق.
"
Top