پسپۆرێكی یاسایی: جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد په‌یوه‌سته‌ به‌ 163 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران

پسپۆرێكی یاسایی: جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد په‌یوه‌سته‌ به‌ 163 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پسپۆری یاسایی عێراقی تاریق حه‌رب سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد به‌نده‌ ده‌نگانه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كه‌ ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی پێرِاده‌سپێردرێ به‌ده‌ستیان ده‌هێنێ.

له‌ لێدوانیكیدا بۆ_وكاله‌ ڕنباء ڕلاعلام ڕلعراقی_ حه‌رب رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق توانی 163 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ ئه‌و كات داواكارییه‌كانی كورد هیچ گرنگیان نابێت، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر بێت و رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌ریه‌ك له‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی ئه‌نجام بدرێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا داواكارییه‌كانی كورد په‌راوێز ده‌خرێن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حه‌رب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و لایه‌نه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پێویستی به‌ ده‌نگی كورد هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی 163 ده‌نگه‌كه‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا داواكارییه‌كانی كورد كارا ده‌بن و جێی خۆیان ده‌گرن له‌ ده‌ركردنی هه‌ر برِیارێك. واتا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌ر سێ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌نجام نه‌درێ.
Top