نێچیرڤان بارزانی: ئاگربه‌ستی PKK بڕیارێكی به جێیه
ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی PKKله لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (رووداو)، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: \"راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌كلانه‌ی PKK بڕیارێكی به جێیه، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و مایه‌ی خۆشحاڵییه. ئه‌زموونی شه‌ڕ سه‌لماندوویه‌تی كه كێشه‌كه به شه‌ڕ و توندوتیژی چاره‌سه‌ر نابێت و ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی و ئاشتیانه‌یه ده‌توانێت كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكات\"".
نێچیرڤان بارزانی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: \""هیوادارین وه‌كو ده‌رفه‌تێكی تازه‌ی ئاشتی مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م ئاگربه‌سته‌دا بكرێت و ئاگربه‌سته‌كه هه‌میشه‌یی و دوولایه‌نه بێت و ئیتر شه‌ڕ و كوشتار ڕوو نه‌داته‌وه. هیوادارین زه‌مینه‌كانی ڕوونه‌دانه‌وه‌ی شه‌ڕ و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ريی ئاشتيانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو لايه‌كه‌وه به‌هێز بكرێن و هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشتيانه‌ش له توركیا به باشی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین\"".
جێگری سه‌رۆكی پارتی ئاماده‌یی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردیشی له هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتیوانی له هه‌موو هه‌نگاو و ڕێگه ئاشتییخوازییه‌كان نیشان دا و رایگه‌یاند: \""ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین هاوكاری و پشتگیریی هه‌ر هه‌وڵێك بكه‌ین بۆ هه‌ر چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه و ڕۆڵی خۆمان له پێناو ئاشتی و نه‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و توندوتیژی؛ بگێڕین \"".
"