پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگربه‌ستى رِاگه‌یاند

پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگربه‌ستى رِاگه‌یاند

گولاَن/ساڵح محمد
به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ و له‌سه‌ر داواى (عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان)ـى سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان، په‌كه‌كه‌ ئاگربه‌ستى رِاگه‌یاند.

دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ رِێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى له‌ توركیا و پارتى ئاشتى و دیموكراتى كوردى داوایان له‌ حكومه‌تى توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان كرد كه‌ به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى رِه‌مه‌زانه‌وه‌ ئاگربه‌ستێكى كاتى رِابگه‌ێنن، بۆیه‌ پارتى كرێكارانى كوردستان له‌لای خۆیه‌وه‌ ئاگربه‌ستى رِاگه‌یاند و له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ى حكومه‌تى توركیاى كردوه‌ داواى رِاوه‌ستانى جه‌نگى كردوه‌ و رِاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌ نێوانیاندا.

ئاگربه‌سته‌كه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ 13ـى مانگى ئاب تا 20ـى مانگى ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تى پارتى كرێكارانى كوردستان داوایان له‌ حكومه‌تى توركیا كردوه‌ ئاگربه‌ستى دولایه‌نه‌ رِابگه‌ێنێت و رِێز له‌ ئاگربه‌سته‌كه‌یان بگرێت، و مافی ئۆتۆنۆمى دیموكراتى به‌ كورد بدات و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ كورده‌كان ئازاد بكات.

شایانى باسه‌ چه‌ندین جار پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگربه‌ستى یه‌ك لایه‌نى رِاگه‌یاندوه‌ به‌لاَم حكومه‌تى توركیا ئاماده‌نه‌بو ئاگربه‌ست رِابگه‌ێنێت و وه‌لاَمى په‌كه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه‌.
Top