ره‌واندوزی: كورد له‌سه‌ر حیسابی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پشتگیری له ئه‌لعێراقییه ناكات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی پێشووی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فریاد ره‌واندوزی رایگه‌یاند كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیسابی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پشتگیری له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناكات.
ره‌واندوزی به‌دووریشی خسته‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان برِیار بدات به‌ر له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ته‌نگژه‌كانی ناوخۆی چاره‌سه‌ر بكات، داواشی له‌سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان كرد په‌له بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له زووترین ماوه‌دا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت و بارودۆخه روون و ئاشكرا بێت.
تا ئێستا كوتله‌كان ناكۆكیان هه‌یه سه‌باره‌ت به كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ، به‌تایبه‌ت كه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر تاكه كاندیدی خۆی بۆ پۆسته‌كه كه بریتییه له سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه نوری مالیكی و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیئتیلافی نیشتمانی به‌توندی ره‌تی كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ره‌واندوزی روونی كرده‌وه وێرِای كێشه‌و ته‌نگژه‌كانی ناو كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه كاریگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر سروشتی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان هۆكارێكی دیكه‌یه كه تا ئێستا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و پرسه هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرا نییه.
جێی باسه كورد پیداگری ده‌كات له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌و پێیه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ییه چونكه كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می عێراقه.