چه واشه كاريى خزمه ت به م دؤخه ناكات

چه واشه كاريى خزمه ت به م دؤخه ناكات
ئەوانەی‮ ‬خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن و‮ ‬ڕەخنەگر لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە قەڵەم دەدەن،‮ ‬زوو زوو پەنا دەبەنە بەر میتۆدی‮ ‬جیاواز بۆ وروژاندنی‮ ‬خەڵك و‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬بۆسەر شەقام بۆ ئەوەش هیچ ناپڕنگێتەوە لە چەواشەكاریی‮ ‬و بەلاڕێدابردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەویش لەپێناو گەیشتن بە مەبەستیان-كە نایشارنەوە-ئەویش‮ ‬ڕووخاندنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمە كە ئەمان بەناوی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و دیموكراتیەوە‮ ‬یان بەناوی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬نیشتمانیەوە لە قەڵەمی‮ ‬دەدەن‮. ‬
ئەوەتا ئێستا‮ ‬ڕاستیەكی‮ ‬ئاشكرا و حاشا هەڵنەگر لەبەرچاویانە ئەویش ئەوەیە كە سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق چەندینجار دووبارەی‮ ‬دەكاتەوە لە‮ ‬TV‮ ‬و‮ ‬ڕادیۆدا دووپات دەكرێتەوە كە ئەو مەبلەغەی‮ ‬كە بریتییە لە‮ ‬317‮ ‬ملیار دینار ناردوویەتی‮ ‬بۆ مووچەی‮ ‬مووچەخۆرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەك تەنیا دوو وەزارەت وەك لەنێو هەرێم ئەو حزبانە بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكەن و خەڵكی‮ ‬پێ بەلاڕێدا دەبەن بەڕادەیەك كە بایكۆت و دەوامنەكردنی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم گەیشتۆتە بواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬و دكتۆر و پەرستارەكانیش دەوام تەنانەت لەبەشی‮ ‬فریاگوزاریش ناكەن كە چەندین كارەساتی‮ ‬دڵەزێنی‮ ‬تا ئێستا لەشارە جیاجیاكانی‮ ‬هەرێم لێكەوتۆتەوە‮.
‬فەرموون ئەوە مەلایەك كە بەحساب ئەندام پەرلەمانێكی‮ ‬كوردە لە بەغدا خەڵكی‮ ‬لەبەرامبەری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بە تێزی‮ ‬ئەڵڵاهو ئەكبەر هاندەدات و حكوومەتی‮ ‬هەرێم تاوانبار دەكات كە هەر ئەمجۆرە زاتانە لە بەغدا كڕوكپیان بەرامبەر داگیركردنی‮ ‬خورماتوو و كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬تر هەڵبژارد‮. ‬بەیەك وشەش نە لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق و نە لە هیچ كەناڵ و میدیایەكدا فزەیان لێوەنەهات و كەچی‮ ‬لێرە خوتبەی‮ ‬ئاگرین دژی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم دەدەن‮. ‬
ئەمەش لەكاتێكدا كە هەموو ئەمانە‮ ‬ڕاستیەكان دەزانن و دەزانن چۆن داهاتی‮ ‬حكوومەت لە ئەنجامی‮ ‬ئەو داگیركارییە كەمی‮ ‬كردووە بە ئاستێك كە پتر لەنیوەی‮ ‬داهاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەدەستداوە‮. ‬
ئەمانە تەنها سەیری‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت دەكەن و هیچ حسابێك بۆ پڕۆسەی‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬نەوت و ساغكردنەوە لە بازاڕەكاندا و قەرزی‮ ‬ئەو كۆمپانیانەی‮ ‬بەو كارە هەڵدەستن ناكەن‮. ‬
بۆیە ئیتر ئەوە كاری‮ ‬حكومەتە كە بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬خودی‮ ‬سەرەكوەزیرانی‮ ‬هەرێم و جێگرەكەی‮ ‬جارێكی‮ ‬تر بێنەوە سەر شاشەی‮ ‬TV‮ ‬و‮ ‬ڕاستیەكان بە ژمارە و داتا بۆ خەڵكی‮ ‬ڕوونبكەوە بۆ ئەوەی‮ ‬لەوە زیاتر مۆڵەتی‮ ‬چەواشەكاری‮ ‬نەدرێ،‮ ‬چونكە دۆخەكە هێندە لەبارنییە كە سەرئێشەی‮ ‬زیاتر بۆ حكوومەت دروستبكرێت‮.
‬ئێمە ئەمە دەڵێین لەكاتێكدا پشتیوانی‮ ‬خەڵك و مووچە خۆرانیش دەكەین كە مافی‮ ‬خۆیان بەتەواوی‮ ‬پێبدرێت،‮ ‬بەڵام لە چوارچێوەی‮ ‬توانای‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬حكومەتدا‮.‬
با ئیتر لەوە زیاتر چەواشەكاری‮ ‬نەكرێ‮.‬
Top