کابینەی نۆیەم کابینەی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە

کابینەی نۆیەم  کابینەی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە

پێنج ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە رۆژی 10ی تەمووزی ساڵی 2019  کاتێ رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستاندا بەرنامەی کابینەکەی خۆی پێشکەشکرد بە بڕوای بەرزو متمانەی پۆڵاینەوە برگەکانی بەرنامەی کاری کابینەکەی خوێندەوە دڵنیا و ئایندەیی لە بەرنامەکەی دا بەدیدەکار . هەروەها هێزو توانای زاڵبوون بەسەر هەموو ئەو گرفت و ئاستەنگانەی دێنە پێش.

ئەوسا کە کابینەی نۆیەم بە بڕوا و باوەڕە وە لەدایک رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لێکەوتەو دەرهاویشتەکانی بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە دیار بوو ، سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید 19  خەریک بوو بەتەواوەتی ژیان و گۆڕان و پێشکەوتنەکانی پەکبخات ، بەڵام کابینەی نۆیەم بە خۆڕاگری وبەرخودانی بۆ  تەواوی کایەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان و سەرکەوتنی  هەنگاوبە هەنگاوی بەسەر گرفت و ئاڵنگارییەکان سەلماندی کە حکومەتێکی هەڵبژێدراوی نێو خەڵکە و سەرۆکەی رێزدار مەسرور بارزانی هەڵبژێردراوی جەماوەری دەنگدەرو  تێکۆشەرو بەربژێری ویستراویانە.

بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی  حکومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆک وەزیران نەخشە رێگای گەیشتن بوو بە( کوردستانێکی بەهێزتر) ئەم نەخشە رێیە

گەرچی فەرشی سووری بۆ رانەیەخرابوو ، بەڵام بەژیری و ڕژدی توانی بەسەر ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان سەرکەوێ و هەنگاو و ئاراستەکانیشی بەرەو چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی نێو سێکتەرەکان بنێ . هەربۆیە کابینەکەی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بوو بە ئومێد بەخشو ئاسۆی گەش  و روناکی بۆ بەرنامەرێژی ئەوندازیارانی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.

سەرەتا لێرەوە دەستی پێکرد، لە جدیەت ورژدی و هەنگاو و پێڤاژۆیەکانی رێزدار

مەسرور بارزانی ،هێزو توانای بەخشی بە ئەندازیارانی ئاوەدانکردنەوە وبوژانەوە

و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی کوردستانێکی بەهێزتر لە بواری ئابووری و سیاسیی و تۆکمەتر لە بواری پێکەوە ژیانی ئاستیانەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای کوردستانی.

نموونەی ئەو ئاوەدانکردنەو هێمنی و ئارامی و پتەوی ئاسایشی ناوخۆ دەیبینین باشترین بەڵگەن بۆ پێشکەوتنەکان و هەنگاوەکانی بنیاتنان هەر ڕۆژەی لە شارو شارۆچکەیەکی کوردستان لە ڕەوتی پێشکەوتنی خۆی بەردەوامە .

Top