داستانی پردێ نەیهێشت شیعە و پەکەکە بنکە و بارەگای خۆیان لە هەولێر دروست بکەن

داستانی پردێ نەیهێشت شیعە و پەکەکە بنکە و بارەگای خۆیان لە هەولێر دروست بکەن

هەر چەندە کەسانی وەکۆ سەعدی پیرە هی ئەوە نین کە ولامی قسەکانیان بدرێتەوە بەلام ئێمەی پارتی هەتا ئەو کاتە دان بە خۆداگرتمان سنوردارە کە لە پیرۆزی و شکۆی بەرخۆدانیەکانی پێشمەرگە نەدرێت ، بەلام کە سنور بەزێنرا ئیدی ئەگەر کەسانی شێت و شور و سەرخۆشی وەک سەعدی پیرەش بن دەکەوێنە بە لێشاوی هێرشی دلسۆزانی پارتی و بارزانی ، چۆنکە لای پارتی دەست بردن و سوکایەتی کردن بە پیرۆزی و تاریخی پر لە قوربانیدانی ئەم گەڵە مەزلۆمە رێگە پێدراو نییە و هێلی سورە .

سەیرە ئەوانەی کە لەگەڵ مام جەلال حزبی یەکێتیان دامەزراند و تەمەنی خۆیان لە پێناو ئەو حزبە دانا ئێستا بوونەتە بێگانە و دەرکراو ، تەنانەت خۆیان بێ بەریکردووە لە یەکێتی ، پرسیار لێرە ئەمەیە بۆچی لە ناو یەکێتی شوێنی کەسانی وەک مەلا بەختیار نەبووتەوە ، بەلام شوێنی سەعدی پیرە لە ناو یەکێتیدا دەبێتەوە ؟ لە کاتێکدا کەسانی وەک مەلا بەختیار لەوانە بوون کە بناغەی یەکێتیان کێشا و دروست کرد ، خزمەتێکی زۆریان لە ناو حزب هەبوو ، بەلام ئێستا بێگانەن لەو حزبە ، لە بەرامبەردا بۆ سەرخۆش و تریاک کێشی وەک پیرە دەرگای یەکێتی کراوەیە ، ئەمە لە بەر ئەوە نییە کە سەعدی پیرە لای یەکێتی بەنرخە ، بەلکۆ لە بەر ئەوەیە کە جگە لەوەی درۆزنێکی مەشهۆرە لە ناو یەکێتی و لە سەر شاشە و تۆرەکان ، سەرەرای ئەوەش لەو کاتەی کە یەکێتی لەت لەت بوو سەعدی پیرە داوای لە باڤێل کرد کە تەنیا لە پێناو ئەوەی نهێنییەکانی پارێزراو بن و خێزان و منداڵی پێ نەزانن ئامادەیە بەم تەمەنە وەک وتەبێژ بۆ شکست و خیانەت و کەتنەکانی یەکێتی درۆی باوەرداری پێکەنیناوی بکات تاوەکۆ قەنەعەت بە خەڵکی بکات ، بەلارێدا ببات ، ئەگەر نا لە ناو یەکێتی دەیان کەسی تری تێدایە بۆ وتەبێژی نەک پیرێکی وەک سەعدی ، بەلام گشت خەڵکی کوردستان دەزانن کە پیرە نایابە لە درۆ و بەهانە هێنانەوە ، بۆیە لای یەکێتی مەرغۆبە .

دیارە سەعدی پیرە ئاگای لە خۆی نەبووە و لێ تێک چووە چۆنکە ئەوانەی لە داستانی پردێ و سحێلا رایان کرد هێزی پێشمەرگە نەبوون ، بەلکۆ ئەوانەی رایان کرد ئەو پاسدار و حەشد و پەکەکە و میلیشیایانە بوون کە تاقمی یەکێتی لەگەڵی رێکەوتبوون تاوەکۆ هەولێر بکەنە مەلبەندێکی هیلالی شیعە ، وەک شارەکانی تر کە لە مەلبەندی شۆرەش و دەنگی حەقەوە بوونەتە بنکە و بارەگای شیعە و پەکەکە ، بۆیەش ئەمرۆ خەڵکی ئەو سنورە رۆژانە خوازیاری ئەوەن سەردانی هەولێر بکەن و ئاوەدانی ئەو شارە ببینین کە ئێوە بەتەما بوون بکەنە هیلالی شیعە ، بەلام ئەوە هێزی پێشمەرگە بوو بە رابەرایەتی
( سەرۆک بارزانی )نەیان هێشت ئەمەتان بۆ بچێتە سەر و شکۆ و کەرامەتی بۆ خەڵکی هەولێر و تەواوی کورد پەروەران هێشتەوە ، لەو داستانە پر لە قارەمانیەتیەدا یەکێتی و کلکەکانی بۆ ریشەکانیان هاتن ، بەلام نەیانزانی سمێلیشیان لەسەر دادەنێن .

Top