دیوی شاراوەی پەسەند نەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق چیە؟
March 31, 2021
وتار و بیروڕا
پرۆژەیاسای بودجەی عێراق کەلەئێستەدا لێکدانەوەی زۆری بۆ دەکرێت و باسوخواسی گەرمی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و راگەیاندنەکانە، چەند فاکتەرێکی سەریکی ھەن، گرێ کوێرەی پێش پەسەند کردنی بودجەن.
زۆر بانگەشەی ئەوەکرا پشکی ھەرێمی کوردستان گرێ کوێرەی پێش پەسەند کردنی بودجەیەو لایەنەسیاسیە عێراقیەکان و چەند پەرلەمانتارێکی خۆفرۆشی کوردی، ھەرێمی کوردستانیان بەھۆکاری پەسەندنەکردنی بودجەیە و رێک ناکەوتن و یاری کردن بەکات تۆمەتبار کرد، لەئێستەدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکەوتنی کردووەو رازی بووە بەومەرجانەی لەرەشنوسی پرۆژەیاسای بودجە عێراق ھاتووە، ھەر چەند زۆرلەبەرژەوەندی کوردانیە، گەر کرێ کوێرە پشکی ھەرێمی کوردستان بوو؟
ئەو گرێ کوێرەش كرايەوە، بەڵام گرنگە ئێمە بپرسین بۆ لەئێستەدا بودجە پەسەند ناکرێت؟
دیوی شاراوەی پەسەند نەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق «نەکوردە، نەسونەیە، نەپشکی پارێزگا سونی و شیعیەکانە» سەرەکی ترین فاکتەر بۆ پەسەند نەکردنی بودجە «ئێرانە»،
نایەوێت پرۆژەیاسای بوجەی عێراق، بەم نرخەی ئێستەی دۆلار کەبە ١٤٥٠٠٠ ھەزار جێگیر کراوە پەسەند بکرێت.
دەبینین لایەنە سیاسیەکانی عێراق و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، ھەموو رێگایەکیان گردۆتەبەر تا ھەرەشەو گورەشەی گوێبرینی کازمی بۆ پاشگەزبوونەوەو لە بریاری بەرزکردنەوەی نرخی دولار، روونە عێراق دەروازەی سەرەکی بازرگانی و دەست کەوتنی دروای قورسە بۆ ئێران، بەرزکردنەوەی نرخی دولار زیانی گەورەی لە کەرتی بازرگانی ئێران داوە، لەپێشتر نرخی دۆلار لە عێراقدا لە وڵاتانی سوریا و لوبنان هەرزانتر بوو بۆ ئێران، كەچی ئێستا وەها بەرزكراوەتەوە ئێران نەتوانێت بۆ دەستخستنی دراوی قورس زۆر پشت بە بازاڕی عێراق ببەستێت،
لەئێستەدا دابەزینێكی زۆر لە بڕی فرۆشراوی ڕۆژانەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی عێراق هەیە، كە لەخوار ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ڕۆژانەیە، لەكاتێكدا پێشتر زیاتر بووە لە ١٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەمەش بەڵگەیە كە رێژەی ئاودیوكردنی دۆلار زۆر كەمتر بووەتەوە لەپێشوتر.
ھەندێ فاکتەری کە خراونەتە روو وەک بەھێز بوونی کازمی دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسایی بودجە، کوتلەکان بەبیانووی زیادکردنی میزانیەی پارزگاکان بەشداری دانیشتن نابن ...ھتد، بەڵام سەرکیترینیان «ئێرانە» کەئەستەمە رێگەبدات بودجە پەسەند بکرێت بەم نرخەی دولار کە جێگیرکراوە لە بودجەدا.