گرنگی سەردانی پاپا بۆ کوردستان.

گرنگی سەردانی پاپا بۆ کوردستان.

سەردانی پاپا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردان، وەرچەرخانێکی گرنگە لە روی سیاسی و پێگەی نێودەوڵەتی لە مێژووی کوردا... ئێمەی کوردی زۆرینە ئیسلامی سونی، تەنھا نەتەوەین کەدینمان بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی و تایبەتی بەکار نەھێناوە بۆ بەدەست ھێنانی ماف و گەشتن بەئامانجەکانمان،
دەبینین نەتەوەی عەرەب و فارس و تورک لەسەرەتای دروستبوونی ئیسلام کەدینی ئاشتی و پێکەوە ژیان و رەحمەتە، بەناوی ئیسلام و لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی و فراوان خوازیان، چەندین وڵاتیان داگیرکردووە چەندین نەتەوەیان لەناوبردووە و بەزۆرە ملێ چەندین دەوڵەتیان چەسپاندووە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست.

لە دینی ئیسلامدا ھاتووە سەرجەم نەتەوە و پێکھاتە و مرۆڤایەتی مافی پێدراوە بەئازادی و سەربەستی و سەربەخۆی بژێت، بەڵام ئەم خاڵە بەلای وڵاتانی بەناوی ئیسلامی بوونی نیە، ھەمیشە لەژێر ناوی ئیسلامدا لە دەستێکیان قورئانی پیرۆزیان بەرزکردۆتەوە لەکاتی بێ ھێزیان، لەدەستەکەی کەیان شمشێریان بەرزکردۆتەوە بۆ کوشتن و لەناوبردن و داگیرکاری و فراوان خوازی و خۆسەپاندن لەکاتی بەھێزیان، کە ئەم رەفتارو ئاکارە نادینی و نامرۆڤانە، زۆر دوورە لە رەفتارو ئاکاری ئیسلامی راستەقینە.

ئێمەی کوردی ئیسلام، کەلە نێوان سێ نەتەوەی بەناو ئیسلام و دراوسێیی چەندین دەوڵەتی ئیسلامین، ھەرگیز رێز لەئیسلام بوونمان نەگیراوە و ھەمیشە لەژێرناوی ئیسلامدا کوشتن و قرکردنمان حەڵال کراوە و وەک مرۆڤێک کە خودای باڵادەست خوڵقاندوینی تەماشا نەکراوین، کوردستان کە لانکەی ئارامی و پێکەوەژانی سەرجەم ئاین و ئازاکان و سەرجەم پێک ھاتەکانە بەبێ جیاوازی خۆسەپاندن، سەرکردایەتی کورد مافی رەوای خۆیەتی لەھەر ئاست و پێگەیەکدا بەھەرشێوازێک گونجاوبێت پێشوازی لەمەرجەعیەتی سەرجەم ئاینەکان بکات لەجیھان، بۆ پەرەپێدان پەیوەندیەکانی بەدەست ھێنانی پاڵپشتی.

پێشوازیکردنی لە پاپا بەشێوازێکی شایستەو پرۆڤیشناڵ لە لایەن سەرۆکایەتی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جێی دەست خۆشی و شانازییە، ھیچ کەس و لایەنێک مافی ئەوەی نیە رەخنە لەو پێشوازییە گەرمە بگرێت،
ئەم سەردانەی پاپا و بینی پێشکەوتن و پێکەوەژیان و ئازادی ئاین و ئاینزاکان و حوکمرانی تەندروستی کوردستان، خالێکی وەرچەرخانی گرنگە لە مێژووی کورد و کوردستاندا.
Top